riklam

به‌شداری سیاسی ژن و ڕۆڵی له‌ كاراكردنی پرۆسه‌ی سیاسیدا

ژنان‌ 01:22 PM - 2021-02-18
.

.

پاڵپشتی چه‌سپاندنی دیموكراسی له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ دواكه‌وتوه‌كاندا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ زه‌مه‌نێكی فراوان دوو چاری دیكتاتۆریه‌ت و سته‌مكاری بونه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌ سیاسیه‌ دیموكراتخوازه‌كانه‌ له‌ نێو ئه‌و دیموكراتیه‌شدا ژن و گه‌نجان ده‌توانن پێگه‌ سیاسیه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه‌ و ئاراسته‌ی به‌شدارییه‌كی سیاسیانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ به‌دی بهێنن.
گۆڕین و چاكسازی كردن له‌ عه‌قڵی پیاو سالاری كۆمه‌ڵگه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوندی هه‌یه‌ به‌ قۆرخ كردنی بواره‌ گشتی و تایبه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و بابه‌تی به‌شداری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی كارو باره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌.
هاندانی پڕۆگرامه‌كانی هۆشیار كردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی ێویستیه‌كی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه‌ به‌ پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی هۆشیاری تاك ژن و گه‌نجانیش به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و پێكهاتانه‌ پێك ده‌هێنن كه‌پێویستیه‌كی سه‌ره‌كیان به‌ پرۆسه‌ی هۆشیار كردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش له‌ به‌های كاری سیاسیانه‌ی ژن و گه‌نجان زیاتر ده‌كات.
ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و چۆنێتی چه‌سپاندن و دابینكردنی مافه‌كانی ژن و گه‌نجان به‌ تایبه‌تی له‌ كاتێكدا توێژینه‌وه‌ ئه‌كادمیه‌كان له‌م بواره‌دا لاوازن و نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ بنه‌مای به‌شداری سیاسی ژن و گه‌نجان سه‌رهه‌ڵدانی ئاراسته‌یه‌كی نوێی كاركردنی سیاسیانه‌ی ژن و گه‌نجان.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ر چوارجۆری ( بینراو، بیستراو ، نوسراو، ئه‌نته‌رنێت) ئه‌رك و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كییان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ له‌ پرۆسه‌ی هاندان و پاڵپشتی به‌شداری سیاسی ژن و گه‌نجان و كردنه‌وه‌و فراوانكردنی  ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه‌ژن و گه‌نجان ده‌توانن لێیه‌وه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی پرۆسه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌و جیهان.
دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگیه‌ك له‌ نێوان پێگه‌ سیاسی و پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی ژن و گه‌نجان تاتێكه‌ڵیه‌ك دروست نه‌بێت له‌ نێوان ئه‌ركی به‌شداری سیاسی ژن و گه‌نج و پێگه‌ كه‌ی له‌نێو خێزاندا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كارو باره‌ ئیدارییه‌كانی نێو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌حكومی و نا حكومییه‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی خێزان و به‌خێوكردنی منداڵ.
ده‌ستكاری كردن و گۆڕانكاری كردن له‌یاساكان به‌ تایبه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ مافه‌كانی ژنان له‌ هه‌مان كاتداده‌بێ ژن و گه‌نجانیش له‌و یاسایانه‌ هۆشیار بكرێنه‌وه‌و به‌رچاو ڕوون بن له‌ پێگه‌و ئه‌رك و مافی خۆیان له‌نێو ئه‌ویاایانه‌دا هه‌ربۆ ئه‌وه‌ش یاساكان باشترو گونجاو تر بچه‌سپێن پێویسته‌ ژن و گه‌نجان ڕۆڵێكی فراوانیان هه‌بێ له‌ داڕشتندا.
هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌وڕێگریانه‌ی وا له‌ ژن ده‌كه‌ن به‌شداری پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌كه‌ن و ئاستیبه‌شدارییان لاواز ده‌كه‌ن وه‌كوپێشكه‌ شكردنی پاڵپشتی  مادی وده‌روونی و راگه‌یاندنی بۆ ئه‌وژن و گه‌نجانه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن تانه‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌ پێدانی ئه‌و هاوكاریانه‌ بیركردنه‌وه‌و ئاراسته‌ی كاركردنی ژن و گه‌نجان له‌ چوارچێوه‌ بده‌ن.  
ڕۆڵبینینی سه‌ركردایه‌تیانه‌ی ژنی نێو كۆمه‌ڵگه‌ له‌سه‌رجه‌م بوارو مه‌ودا و دامه‌زراوه‌كاندا ئه‌م ڕۆڵه‌ش مافێكه‌ و له‌ بری ئه‌وه‌ی به‌ژن و گه‌نجان بدرێت ده‌بێ بسه‌نرێت.
هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی سیسته‌می (كۆتا) به‌و پێیه‌ی بوه‌ته‌ یه‌كێك له‌و ڕێگریانه‌ی چاره‌نوسی به‌شداری سیاسی ژن و گه‌نجان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ش له‌ زۆرێك له‌ ووڵاتانی جیهانی دواكه‌وتو مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرێت هه‌ربۆیه‌ ده‌بینین له‌م ووڵاته‌ دواكه‌وتوانه‌دا ژن و گه‌نجان مه‌ودایه‌كی ته‌سك و داخراویان هه‌یه‌ به‌ ڕووی به‌شداریه‌كی سیاسی ڕاسته‌قینه‌.


  نوسینی / نه‌سرین كورده‌


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket