riklam

لەزەمی بێدەنگ كردنی ئازادیدا!

بیروڕا 12:26 PM - 2021-02-18
.

.

ئەوكاتەی ڕوبەرەكانی بەردەم ئازادیی و بیرو بڕوای جیاواز بەرتەسك ئەبنەوە، هیچ بەهایەك بۆ دەسكەوتەكانی تر نامینێتەوە، هەر فەرمانڕەوایەیك یان هێزێكی سیاسیی بۆئەوەی مانایەك بدەن بەژیان، دەبێ پێش وەخت لەو فەلسەفەیەیی بڕوانیت كە بۆئازادی هەیەتی و لەو دەسكەوتانەوەش هەڵبسەنگێنرێن كە بەهۆیەوە مەیدانەكانی بەردەم ئازادیان فراوان كردوە، هیچ بەرەو پێش چونێك مانایەك بەژیان نابەخشێت ،ئەگەر ئێستاو داهاتووی لەسەر بنەماكانی ئازادیی هەڵنەچنی بێت، بڕو بیانۆكانی بەردەم ئازادی جگە لەقسەو ژاوەژاوێكی بێ بایەخ هیچی تر نین.

دواجار ئەوەی سیستەمی فەرمان ڕەوایمان لەسیستەمی بەعس جیا ئەكاتەوە ئەو ڕووبەرە لەئازادیەیە كەوەك دەسكەوتی خوێنی شەهیدان بەدی هاتوون، ئێستاش كەلەبەرەم ساڵیادی راپەڕینی خەڵكی كوردستانداین ،خەڵك لەو بەهایە تێ ئەگەن كە پێشكەشی  ئازادیان كردوە، كەمتریشیان قبوڵ نیە لەوەی كەبەمافی خۆیانی ئەزانن.

ئەوەی لە هەولێریش ڕوویدا پرسیاری جدیی لەسەر سیستەمی دادوەریمان دروست كردوەو نیشانیداین بێ دەنگ بوون لە ئاست ئەم دۆخەدا هەرێمەكەمان بۆ قۆناغێكی تاریك و دژوار ئەگوازێتەوە، ئەوەی لائێمەش پرەنسیپەو بەنەگۆڕیی ماوەتەوە ئەوەیە، یەكێتی دەرگاكانی ئازادی گەورەترو پەنجەرەكانی خەبات بۆ ئازادی فراوان تر ئەكات. 

فەهمی بورهان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket