به‌دیلی ئازادی، هه‌ر ئازادییه
ریپۆرتاژ 10:48 AM - 2021-02-18.
دادگاییكردنی ئه‌و چه‌ند چالاكوانه‌ی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌م شێوه‌یه، پێشینه‌یه‌كی خراپه و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره، هه‌موان، به‌لایه‌نه سیاسییه‌كانیشه‌وه ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تێكی گه‌وره، بۆ؟
چونكه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان كراونه‌ته‌وه، شایانی ئه‌و سزا قورسه نین، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست و ئامانجێكی سیاسی له پشته‌وه نه‌بێت.
ده‌بوایه له‌وبه‌شه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه هه‌یه، په‌نا به یاسای ٣٥ی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان ببه‌سترابوایه، ئه‌مه له كاتێكدا، به‌پێی بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی هه‌شت، دوای تێپه‌ڕبوونی (٩٠) ڕۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی،نابێ هیچ جۆره ڕێكارێكی یاسایی له به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووس بگیرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی پێنجی مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتوه: ڕۆژنامه‌نووس به‌و كه‌سه ده‌وترێت كه له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، له هه‌ر كه‌نالێكی ڕاگه‌یاندن كار بكات.
بۆیه ئه‌ندام نه‌بوون له سه‌ندیكا، ئه‌وه ناگه‌ێنێ كه ئه‌و كه‌سه ڕۆژنامه‌نووس نییه، كه دادوه‌ر ئه‌مه‌ی كردۆته پێوه‌ر بۆ ئه‌و چه‌ند كه‌سه سزادراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دادگا جگه له له‌كه‌داركردنی سیمای هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆشدا هه‌نگاوێكی خراپه بۆ زیاتر قولكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و فراوانكردنی به‌ره‌ی دژه ده‌سه‌ڵات، له كاتێكدا ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك پێویست نه‌چه‌سپاوه و له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌به‌ین بردن و لاوزكردندا دایه.
ئاوڕدانه‌وه‌ش له مێژووی ڕابردووی ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی كوردیش، ئه‌و ڕاستییه نیشان ده‌ده‌ن، كه به هۆی نادیده‌گرتنی یه‌ك ڕیزی ناوخۆیی، ئه‌و سته‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵكه‌كه‌ی كردوه، هه‌میشه به‌شێكی كورد به‌شێك بووه له‌و هێزه‌ی كه هه‌وڵی ڕوخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كوردی داوه، هه‌ر له ڕوخانی میرنشینه كوردییه‌كانه‌وه بگه‌ر تا ده‌گاته كۆماری مهاباد.
بۆیه باشتر وایه دۆسییه‌ی ئه‌و سزادراوانه پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ و هه‌ڵه‌كان ڕاست بكرێنه‌وه.
باشتریش وایه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێ، نه‌ك له ڕوانگه‌ی جولاندنی هه‌ست و سۆزه‌وه.....
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24