كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری ژووره بازرگانیه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی (10/2/2021) له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو له هۆڵی ژووری بازرگانی به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان (دارا جلیل خه‌یات) سه‌رۆكی ژووره بازرگانیه‌كانی هه‌رێم و (سیروان حاجی محمد) سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی ژووره بازرگانیه‌كانی هه‌رێم و عێراق واته سه‌رۆكی سه‌رجه‌م ژووره بازرگانیه‌كانی شاره‌كانی عێراق ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوون ، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا شه‌نوكه‌وی خاڵ و بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه كرا‌و به‌بیروڕای هه‌موو لایه‌ك باس و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری له نێوان هه‌رێم و عێراق ئه‌نجام درا به مه‌به‌ستی كاركردن وه‌كو یه‌ك تیم له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم و ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر و بیانی ، هه‌وڵدان بۆ لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له نێوان هه‌رێم و شاره‌كانی عێراق دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌بچێت ، هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ن له ڕێگه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری میری عێراق و هه‌رێمی كوردستان كارئاسانی ته‌واوه‌تی بكرێت بۆ بازرگانان و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران به‌هره و توانا و سه‌رمایه‌كانیان له ته‌واوی عێراق و هه‌رێم به‌بێ به‌ربه‌ست بخه‌نه گه‌ڕ له هه‌مان كاتیشا په‌یوه‌نیه بازرگانی و ئابوریه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌دید و بۆچونی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رن بۆ گه‌شه و به‌ره‌و پێشبردنی بواری ئابوری و بازرگانی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان.ئه‌م هه‌نگاوانه له ڕووی بازرگانی و ئابوری په‌یوه‌ندیه‌كان له نێوان بازرگانانی شاره‌كانی عێراق و هه‌رێم به‌هێز ده‌كات له كۆی ئه‌م كاروچالاكیانه ئابوری هاوبه‌ش به‌هێز ده‌كات ، هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاسته‌یه ده‌زانین ئابوری و سیاسه‌ت یه‌ك دراون دووروی جیاوازیان هه‌یه ئابوری هاوبه‌ش سه‌قام گیری سیاسی و ئابوری به‌رجه‌سته ده‌كات كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت بۆ سه‌رلایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق بیروڕای هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێم و عێراق له‌ڕووی ئابورییه‌وه سه‌قام گیر بێت و مل ملانێی سیاسیه‌كان تێكه‌ڵ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گوزه‌رانی هاوڵاتیان نه‌كرێت وه‌كو ئێستا هه‌نێك لایه‌ن سیاسی عێراق ئه‌و ڕێبازه نا دروسته به‌رانبه‌ر به بودجه و قوتی خه‌ڵكی كوردستان به‌كار ده‌هێنێت به بیانوی نا به‌جێ هه‌موولایه‌ك ده‌بێت ئه‌وه بزانین له دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراقیه‌وه بازاڕ و بازرگانی له نێوان بازرگانانی شاره‌كانی كوردستان و عێراق هاوبه‌ش بووه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوابون به یه‌كتر كاوچالاكی بازرگانیان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵتی به‌ڕێوه بردووه پێویسته ئه‌م كار و به‌رنامه هاوبه‌شه ئابووری و بازرگانیه به‌رده‌وام بێت ..
عه‌بدوڵڵا حاجی سه‌عید
PUKmedia تایبه‌ت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...