ڕاپۆرتی ئاسایشی نیشتیمانی و گه‌شه‌ی سه‌له‌فییه‌كان له‌هۆڵه‌ندا
ی.ن.ک 09:21 PM - 2021-02-17.
ڕێكخه‌ری نیشتیمانیی دژه‌تیرۆر و ئاسایشی هۆڵه‌ندی، له ڕاپۆرتێكی دزه‌پێكراودا، هۆشداری ده‌دات له گه‌شه‌ی سه‌له‌فیزم له‌نێو ئه‌و هۆڵه‌ندییانه‌ی، كه باكراوندێكی توركییان هه‌یه. هاوكات هه‌مان ڕاپۆرت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكۆماری توركیا، به داڕێژه‌ری ستراتیجی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری سه‌له‌فیزم و به‌هێزكردنییان ده‌زانێت له هۆڵه‌ندا. ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان زه‌مینه‌سازی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گروپ و ڕێكخراوه سه‌له‌فییه‌كانی توركیا په‌یوه‌ندییان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی هۆڵه‌ندا به‌مه‌به‌ستی كاری هاوبه‌ش و گه‌شه‌سه‌ندنی بیری سه‌له‌فی. راپۆرته‌كه زه‌نگێكی ئاگاداركه‌ره‌وه لێده‌دات، كه جالیه‌ی توركی له‌مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ری ترازانی زیاتر و دابڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌تر له‌ناویاندا پێشبینی ده‌كات. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته نهێنییه، حكومه‌ت و په‌رله‌مان، كه‌وتوونه‌ته لێكۆڵینه‌وه و پرسیارێكی زۆر، به‌ڵام جارێ بێ وه‌ڵامن. ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و هۆڵه‌ندا دووباره ده‌باته‌وه قۆناغێكی نه‌رێنی. به‌دڵنیایشه‌وه جالییه‌ی توركیش له‌هۆڵه‌ندا توڕه ده‌كات.
به‌ره‌وپێشوه‌چوونی سه‌له‌فیزم
له ساڵانی دواییدا، بیری سه‌له‌فیزم له‌ژێر كاریگه‌ری كه‌سانێك یان چه‌ند وڵاتێك، به‌هێزتر و به به‌رنامه‌تر ده‌بیندرێت. گروپه‌كان سیاسیانه تر ئاڕاسته‌كراون، زۆرێك له ڕه‌وته سه‌له‌فییه‌كان، له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه و به‌جۆری خۆیان به‌ره‌وپێشوه‌چوونیان به‌خۆیانه‌وه بینیووه. سه‌ره‌ڕای جیاوازیی ڕه‌وته‌كانی هه‌ڵگری سه‌له‌فیزم چ له بواری تیۆرییه‌وه و یان له رووی پراگتیزیه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیی به‌رچاوییان بۆ بۆچوون و لێكدانه‌وه و شیكاریییه‌كانی پێشووتر هه‌یه و بگره ئه‌وانه‌ی ئێستا توندڕه‌وتر و ڕادیكاڵترن له‌كردار و ده‌ربڕینه‌كانیاندا. تێگه‌یشتنی سه‌له‌فییه‌كان له خواپه‌رستیدا، له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی موسوڵمانه‌كانی پابه‌ند به‌دین و دوور له ڕه‌وته سیاسی و ڕێكخراوییه‌كان، جیاوازیی قووڵ هه‌یه و لێره و له‌وێش، یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هۆڵه‌ندا و سه‌له‌فیزم
ئه‌م گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی نێو سه‌له‌فییه‌كان، جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خی ڕۆژئاواییه‌كانه به‌گشتی. هۆڵه‌نداش وه‌كو یه‌كێك له‌وڵاته‌كانی ئه‌وروپا، بێ به‌ش نییه له پریشكی ئه‌م ئاگره و به قه‌باره‌ی خۆی كێشه و سه‌ر ئێشه‌ی بۆ درووست بووه و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگری كردن و كۆنترۆڵ كردنیان به‌رده‌وامن. ئاشكرایه كه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی، ئابوری و مرۆیی له هۆڵه‌ندا گیرساونه‌ته‌وه و جێگیرن و زۆربه‌شییان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندین، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مانه، جاران كرێكاری توركی و مه‌غریبی بوون، كه له كۆتایی په‌نجاكان و سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان سه‌ده‌ی پێشوو، دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ڕوویان له هۆڵه‌ندا كردووه یان هێندراون به‌مه‌به‌ستی كاركردن و بنیاتنانه‌وه‌ی هۆڵه‌ندا. ئه‌م كۆچی كاركردنه-(هیجره‌ی عه‌مه‌له) له توركیا و مه‌غریب بۆ هۆڵه‌ندا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، باو بوو و له‌هه‌ردوولاوه خواستی له‌سه‌ر بوو. كرێكاره‌كان دوای ساڵانیك، ئیتر نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان و ئێستا نه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌میان لێ په‌یدابووه، نه‌وه دوای نه‌وه كێشه‌كانیان گه‌وره‌تر و پێگه‌یان به‌هێزتر ده‌بێت.
ژماره‌ی ئه‌و هۆڵه‌ندییانه‌ی، كه پێشووتر خۆیان یان باوباپیرانییان له توركیاوه هاتبوون، ئێستا له نیو ملیۆن نزیك ده‌بنه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه، له‌سه‌ر كاغه‌ز هۆڵه‌ندیین به‌ڵام به‌شێكی به‌رچاوییان بگره له زۆرینه‌ش زیاتر، پابه‌ندن به دابونه‌ریت و یاسا و ڕێسا و ئه‌جێندای سیاسی وڵاتی دایك و ئاماده‌ن خۆیان به‌خت بكه‌ن بۆ توركیا و بۆ ئه‌ردۆغان. توركیا و حكومه‌ته‌كه‌ی ناگۆڕنه‌وه به‌و هه‌موو هۆڵه‌ندایه‌ی، كه هه‌موو مافێكی پێداون و تیایدا ژیانێكی خۆشبه‌ختی لێ ده‌گوزه‌رێنن. ڕه‌نگه خوێنه‌ری به‌ڕێز بپرسێت، جا ئه‌مه كه‌ی كێشه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك وڵاتی دایكی خۆش بوێت؟! له‌مه‌دا هاوڕاین له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه! به‌ڵام ئاسایی نییه ئه‌گه‌ر هه‌ستی ناسیۆنالیستی توندڕه‌و، تا ئاستی ڕه‌گه‌زپه‌رستی، زاڵ‌بێت به‌سه‌ریاندا، كه له (توركیا و توركبوون) بترازێك، هه‌موو نه‌ته‌وه و وڵاتێكی تر ڕه‌تبكه‌نه‌وه. ئه‌م بیركردنه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنه، به به‌رنامه و به‌رنامه‌ڕێژی بۆكراوه، كه منداڵ و نه‌وه‌ی نوێی توركه‌كانی له وڵاتانی ئه‌وروپای پێ گه‌وره ده‌كرێت و ئاڕاسته ده‌كرێن.
به‌ده‌یان ڕێكخراو و گروپ له هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا كارده‌كه‌ن له ئه‌نقه‌ره‌وه، له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه هاوكاریان ده‌كرێت و به‌رنامه‌ی كاریان بۆ دیاری ده‌كرێت. له كاتێكدا ئه‌مانه له‌سه‌ر كاغه‌ز ڕێكخراوی هۆڵه‌ندی و ئه‌ڵمانین، كه‌چی له ڕووی ناوه‌ڕۆك و به‌رنامه و ئامانه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی كه‌مالیسته‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ختیار به‌كر/ نوێنه‌ری ی.ن.ك له هۆڵه‌ندا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19