riklam

مه‌ڵبه‌ندی دهۆك: ڕێكخستنه‌كانمان له‌به‌رده‌ڕه‌ش زۆر زیادیكردوه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:05 PM - 2021-02-17
.

.

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆك لە بارەگای كۆمیتەی ریكخستنی بەردەرەش پێشوازی لە دكتۆر مەجید حەمە ئەمین ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەكانی (ی.ن.ك) لەبەغداو گۆران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی و وەفدی هاوڕێی كردو لەدیدارێكدا  دواین پێشهاتی سنورەكەو زیادبوونی رێكخستنەكانی یەكێتی لەقەزاكە باسی لێوەكراكرا.

ئاراس محەمەد ئاغا بنكەكانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاماری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی سنورەكەی  بەسەر كردەوە، سوپاسی پەرۆشی و ئەو جۆش و خرۆشەی هەڤاڵانی كرد بۆ بەدەنگەوە هاتنی پرۆسەكە و دەستخۆشی لەئەندامانی لیژنەكان كرد كە ماندوو نەناسانە كار دەكەن.

 وتیشی: رێكخستنەكانی یەكێتی لەم سنورە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردوەو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریداوە خزمەتی زیاتری گەنجان و خوێندكاران بكات، مامی گەورە سەرۆك مام جەلال گرنگی تایبەتی بە چینی گەنجانداوە، بۆیە ئێمەمانانیش لە سەركردایەتی لەسەر ئەو رێبازە بەردەوام دەبین.

PUKmedia كۆسرەت فەیسەل كەتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket