riklam

رەشەباكەی سلێمانی بەرزترین خێرایی تۆمار دەكات

کوردستان 07:51 PM - 2021-02-17
.

.

كەشناسی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ خێرایی با لەسنوری سلێمانی بەرزترین خێرایی تۆماركردوەو لەقەزای دوكان خێراییەكەی گەیشتوەتە 158 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا كە لەپێشتردا تۆمارنەكراوە.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لەبارەی خێرایی ئەو رەشەباییەی لەشەوی رابردوەوە سنوری پارێزگاكانی هەرێم و بەتایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەی گرتەوەو بەهۆیەوە زیانی زۆری لێكەوەتەوە، بە PUKmediaی راگەیاند: لە سەعات 2ی بەرەبەیان تا 3:30 دەقیقەی بەرەبەیان خێرایی رەشەباكە گەیشتوەتە بەرزترین ئاست، بەشێوەیەك لە دوكان خێرایی با بەرزترین ئاستی تۆماركردوەو گەیشتوەتە 158 كیلۆمەتر لەسەعاتێكداو لەدەربەندیخان 130 كیلۆمەترو لەهەڵشەو 116 كیلۆمەتر بازیان 94 كیلۆمەترو سلێمانی 80 كیلۆمەترو كەلار 51 كیلۆمەترو كەمترینیش لەهەڵەبجە بووە كە 43 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا بووە.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راشیگەیاند: بەپێی ئەو داتایانەی ساڵی رابردو خێرایی رەشەبا نەگەیشتوەتە ئەم ئاستەی شەوی رابردوو، بۆیە رەشەباكەی شەوی رابردوو گەیشتوەتە بەرزترین خێرایی بەراورد بەڕابردوو، ئەوەش ولیكردوە زیانی زۆری لێبكەوێتەوە.

باسی لەوەشكرد كە چەند رۆژێكە كەشناسی عیراق و كەشناسی هەرێمیش هۆشداریان داوە كە لەگەڵ ئەو شەپۆلی بارانبارینەی روو لەهەرێم دەكات خێرایی با زۆر زیاد دەكات.

هاوكات رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە PUKmediaی راگەیاند: لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 17ی 2ی 2021 رەشەبایەكی بەهێز بەنداوی دەربەندیخان و دەوروبەری گرتۆتەوەو بەپێی خوێندنەوەی كەشناسی بەنداومان لە سەعات 4.00ی بەیانی گەیشتە بەرزترین خێرایی (130 كم لە سەعاتێكدا)، ئەمەش بە بەرزترین خێرایی دادەنرێت لە تۆماری بەردەستی بەنداوەكە.

رونیشیكردوەتەوە: بەهۆی بەهێزی رەشەباكەو خێراییەكەیەوە زیانی هەبوەو بوەتە هۆی شكاندنی چەندین درەخت، كەواندنی دەروازەی رێگای سەرەوەی بەنداو كە لە بومەلەرزەكە زیانی پێگەیشتبوو، چەند تەوافەیەكی لە دەریاچەكە پچڕاندوە، ستونی ئینارەی شكاندوەو چەند زیانێكی تر لە دەرگاو پەنجەرەی بیناكان.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket