riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عیراق كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:42 PM - 2021-02-17
.

.

وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆبووەوەو بەوردی باسیان لەكێشە یاسایی و بەتایبەتی ئەو كەیسانەی كە لەسنوری ماددەی 140 تایبەتە بەكێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان كردوە.

ئەمڕۆ 17ی 2ی 2021 فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە كە وەفدێكی فراكسیۆن بەسەرۆكایەتی ئاڵا تاڵەبانی سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆن لەپارێزگای كەركوك سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراقیان كردو لەگەڵ فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنەكە كۆبونەوە.

دەشڵَێت: لەكۆبونەوەكەدا ئەندامانی كەركوك بەوردی باسیان لەكێشە یاسایی و دادگایەكانی تایبەت بەپارێزگای كەركوك و تەواوی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان كرد،  داوایانكرد كە دادگاكان لەسنوری ناوچەكانی مادەی ١٤٠ بەتایبەتی كەركوك و خانەقین ئەو كەیسانەی كە تایبەتە بەكێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان بەپێی مادەی ١٤٠ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و مادەكە بكرێتە بنەمای ساغكردنەوەی كێشەكان بەشێوەیەك كە دوور بێت لەهەر دەستێوەردانێكی سیاسی و ئیداری. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket