riklam

چۆن پێستت لە وشکبونەوە دەپارێزیت؟

هەمەرەنگ 06:15 PM - 2021-02-17
.

.

وشک بوونی پێست حاڵەتێکە ڕوو دەدات کاتێک پێست بڕێکی زۆر لە ئاو و چەوری لەدەست دەدات. وشکبوونی پێست باوە و دەکرێت کار بخاتە سەر هەر کەسێک لە هەر تەمەنێک بێت.

نیشانەکانی وشکی پێست :

بونی توێژاڵ یان کڕێش لەسەر پێست.

خوران.

توند بونی پێست لەدوای شۆردن یان خۆستن.

ڕوشانی پێست کە لەوانەیە ببێتە هۆی برین و بریندار بوون.

هەست کردن بە وشکی و ڕەق بونی پێست.

هۆکاری دەرەکی‎:

١- گۆڕین و ووشکی وەرز بە تایبەت لە زستان و پایز. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ڕادەی شێی هەوا و بەکارهێنانی گەرمکەرەوە کە هەوای ژوورەوە گەرم و ووشک ئەکات.

٢- زۆر بەکارهێنانی ماکیاژ و ماددە کیمیایەکان و سابوونی ووشکەرەوە.

٣-  زۆر خۆشۆردن بە سابوون. بۆ ئەوەی پارێزگاری لە شێداری پێستمان بکەین ئەبێت هەفتەی دوو جار بە سابوون خۆمان بشۆرین و لەوە زیاتر تووشی ووشکبونەوەی پێست ئەبین.

٤-  زۆر بەرکەووتنی تیشکی خۆر وگەرمی کە دەبێتە هۆی ووشکبوون و چرچبوونی پێست.

٥- هەستیاری پێست بۆ جل و بەرگ بە تایبەت بۆ خوری.

٦- پەستان بۆ سەر پێست دەبێتە هۆی ووشک بوون و قڵیشان وەکو قڵیشانی پاژنە پێی.

هۆکاری ناوەکی:

۱-بوونی نەخۆشی ئیکزیما و سەدەف و دەردەماسی و شەکرە و ڕەبوو.

۲- کەم خواردنەوەی ئاو و کەمی ئاو لە لەش بە هۆی سکچوون و ناتەواوی ڕیخۆڵە.

۳- بەتەمەندا چوون.

٤- بەکارهێنانی چارەسەر و دەرمان بۆ نەخۆشی .

٥- بوونی نەخۆشی دەرونی و وەسواسی پاکوخاوێنی کە دەبێتە هۆی زۆر خۆشۆردن و دەست شۆردن ‎.

گرنگترین رێنماییەکانی پزیشکانی پێست

دژەخۆر باشترین ڕێگرە لە پیربوونی پێست:

٩٠%ی هەموو گرفتەکانی پیربوونی پێست دەگەڕیتەوە بۆ بەکارنەهێنانی دژەخۆر و پێویستە دژەخۆر لە لایەن هەموو کەسێکەوە بەکاربهێنرێت.

-بەرهەمەکانی شیدارکردنەوەی پێست (Moisturizer) نابێت هەرگیز فەرامۆشبکرێت:

وشکبوونەوەی پێست یەکێکە لە باوترین گرفتی پێست و زۆر گرنگە بەرهەمەکانی شیدارکردنەو و زیادکردنی تەڕێتیی پێست پشتگوێ نەخرێت.

- پێستی هەستیار دەبێت بە شێوازێکی تایبەتیی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت:

دەبێت گشت ئەو بەرهەمانەی لە پێکهاتەکانیاندا بۆن و مادەی هەوکەرەوەیان تێدایە، لاببرێن و هەموو بەرهەمەکانی پێست نەرمونیان و هێمنکەرەوە بن لەسەر پێست.

- سەردانکردنی پزیشکی پێست:

بەشێک لە گرفتەکانی پێست تەنها بە هاوکاری پزیشکانی پێست چارەسەر دەکرێن. پێویستە بە بەردەوامیی سەردانی پزیشکانی پێست بکرێت بەتایبەت ئەگەر توانای چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێستت نەبێت.

- بەردەوامی لە بایەخدان و چاودێریکردنی تەندروستی پێست:

گرنگە بەردەوام بین لەسەر بەکارهێنانی بەرهەمە بەسودەکانی پێست و خۆڕاگر بین لە دەستکەوتنی ئامانجەکانی پێست  چونکە پێویستییان بە کاتە بۆ ئەوەی بەدەستبهێنرێن.

ئەو ماسکانەی پێست لە وشکبونەوە دەپارێزن

١-کەمێک مۆز بهێنە و لەگەڵ ئەڤۆگادۆ تێکەڵی بکە لە دەفرێکدا، پاشان هەنگوین و زەیتی زەیتونی تێکەڵ بکە لەگەڵ کەمێک هاڕڕاوەی توێکڵی هێلکە و بیدە لە خەڵاتە، پاش تێکەڵکردنی بیدە لە پێستی دەموچاوت بۆ ماوەی ٢٠ دەقیقە دواتر بیشۆ، ئەم ماسکە دەوڵەمەندە بە خۆراکی سودبەخش بۆ پێست و خاوێنی دەکاتەوە.

٢-خەیار سەوزەیەکی ئاودارە و لە ٩٠٪ پێکهاتووە لە ئاو، ئەمەش باشترین هاوکاریە بۆ پێست، چونکە دژە ئۆکسانە و پێست لە وشکبوونەوە و دەپارێزێت و دەیگەشێنێتەوە، خەیارەکە بدە لە خەڵاتە و کەمێک ماستی تێبکە، لەگەڵ چەند دڵۆپێک زەیتی زەیتون، پاشان بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی ٢٠ دەقیقە و بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

٣-ماسکی هەنگوین و زەیتی زەیتون کە یەکێکە لە ماسکە شێدار و بەسوودەکان بۆ پێست و دژە بەکتریایە، و خۆراک بە پێست دەدات و دەیگەشێنێتەوە.

٤-ماسکی چای سەوز و هەنگوین، بەهەمان شێوەی پێویستە بۆ ماوەی ٢٠ دەقیقە بەپێستەوە بێت پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

تێبینی: بەبێ پرسی پزیشکی پسپۆڕ و شارەزایانی بواری جوانکاری هیچ ماسکێک بەکارمەهێنە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket