riklam

راگەیەنراوی ناوخۆی هەرێم لەسەر موشەكەكانی هەولێر

کوردستان 11:08 PM - 2021-02-15
.

.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند چەند مووشەكێك ئاڕاستەی شاری هەولێرو دەوربەری كراون و بەر چەند شوێنێك كەوتن و چەند كەسێكیش برینداربوون، داواش لەهاووڵاتیان هەولێر دەكات لەو شوێنانە دووربكەنەوەو لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

راگەیەنراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە 

سەعات 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەكێك ئاڕاستەی شاری هەولێرو دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێك كەوتن. لەئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، چەند كەسێك برینداربوون. بەداواچون و لێكۆڵینەوەی ورد لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەكانەوە دەستی پێكردووە . 

 داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەكەین لەو شوێنانە دووربكەنەوەو لە ماڵەكانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە . 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket