riklam

لۆگۆی تایبه‌ت به‌ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دروست ده‌كرێت

جینۆساید‌‌ 05:00 PM - 2021-02-14
.

.

لۆگۆی تایبه‌ت به‌ یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دروست ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدانیش داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دروستی بكه‌ن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆیان بنێرن.

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ  PUKmedia نێردراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت : بانگێشتی (ھونه‌رمه‌ندان و دیزاینه‌ران و ئاره‌زومه‌ندان و ئه‌وانه‌ی شاره‌زان له‌ دروستكردنی لۆگۆ) له‌ سنووری پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین، بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی لۆگۆی تایبه‌ت به‌ یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه‌ .

له‌ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ :
ھه‌ركه‌س ئاره‌زوومه‌نده‌ ده‌توانێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا واته‌ له‌ 14-2 بۆ 20-2 لۆگۆی دروستكراوی خۆیان بنێرن بۆ په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌ھیدان ئه‌نفالكراوانی ھه‌ڵه‌بجه‌ .

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لۆگۆكان ده‌كرێت و لۆگۆی تایبه‌ت به‌ یادی 33 ساڵه‌ی كیمیابارانی ھه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاره‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

PUKmedia كۆسار مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket