riklam

بەوێنە..رۆژی خۆشەویستی بازاڕی سێوی مێخەكڕێژ گەرمدەكات

هەمەرەنگ 03:30 PM - 2021-02-14
.

.

سێوی میخەك رێژ، كەم كەس هەیە ئەم ناوەی نەبیستبێت، بەتایبەت لەڕۆژی خۆشەویستیدا، بەیان رەشید ماوەی 25 ساڵە سێوی مێخەك رێژ دروست دەكات، ئەو رۆژانە لەماڵەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی ئەمكارە دەكەن ئێستاش كە رۆژی خۆشەویستە، ئەو سێوانەی هێناوەتە یەكێك لە شوێنە گشتییەكان و دەیەوێت لەم رۆژەدا بەو كەسانەی بفرۆشێت كە دیاری بۆ خۆشەویستەكانیان دەبەن.

سێوی مێخەك رێژ لە كوردەواریدا تایبەتمەندی خۆی هەیەو دەتوانرێت بۆ ماوەیەكی زۆرو تەنانەت چەند ساڵێك بمێنێتەوەو وەك یادگارییەك هەڵبگیرێت ، سێوی مێخەك رێژ تایبەت مەندی خۆیە هەیە، هەروەها بە سێو و پرتەقاڵیش دروست دەكرێت".

بەیان ئاماژە بۆ ئەوەدەكات هەرچەندە دروستكردنی سێوی مێخەك رێژ كارێكی قورسە، بەڵام ئەو دەتوانێت رۆژانە 5 بۆ 6 دانە دروست بكات، دەشڵێت: سێوی مێخەك رێژ كەسی تایبەتی خۆی هەیە كە هەندێك كەس بۆ خۆشەویستەكانیان و هەندێكیش بۆ دایك زیاتر دەیكڕن وەك یادگارییەك هەڵی دەگرن.

PUKmedia جەمال سەرگەتی، شاد ئیبراهیم -سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket