riklam

وەفدی باڵای هەرێم بۆ جێگیركردنی پشكی كورد لەبودجە دەچێتەوە بەغدا

کوردستان 02:55 PM - 2021-02-14
.

.

وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆك وەزیران سەردانی بەغدا دەكاتەوەو گفتوگۆكانی چڕدەكاتەوە بۆ دانانی بڕگەیەك كە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بێت لە پرۆژە یاسای بودجەدا تا شایشتە داراییەكانی هەرێم جێگیربكرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ 14ی 2ی 2021 وفدەی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەت قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوەو لەگەڵ گفتوگۆی چڕ بكات لەسەر دانانی بڕگەیەك لە رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق.

ئەوەشی راگەیاند: وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو بڕگەیەی شایستە داراییەكانی هەرێم لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا جێگیربكات و حكومەت و لەگەڵ لیژنەی دارایی و پەرلەمانی عیراق گفتوگۆی چڕ بكات كە بەڕێككەوتنی هەردوولا بێت.

باسی لەوەشكرد كە وەفدەكە لەسەردانەكەیان لەگەڵ لایەنە سیاسیە عیراقییەكانیش كۆدەبێتەوە تا بتوانرێت بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە لەناو پەرلەمانداو دابینكردنی پشكی هەرێم بەپێی رێككەوتنی هەردوولا كۆدەنگی لەسەر بكرێت.

سەردانەكە چاوەڕوانكراوەوەی ئەمڕۆی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ بەغدا دوای ئەوە دێت كە لەماوەی رابردوودا چەندجارێك سەردانی بەغدایان كردوەو لەگەڵ حكومەتی عیراق و لیژنەی دارایی و سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنە سیاسیە عیراقیەكان لەسەر جێگیركردنی پشكی هەرێم لەناو رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە چەندین كۆبوونەوەیان ئەنجامداوەو وەفدەكەی هەرێم داتاو ئامارەكانی هەرێم لەبارە داهاتی نەوت و نانەوتییەكانەوە بەدروستی تەسلیمی بەغدا كردوە.  

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket