ڤالانتاین.. له‌ناوێكه‌وه بۆ جه‌ژنێكی جیهانی
جیهان 08:46 AM - 2021-02-14.
رۆژی ئه‌وین یان رۆژی ئه‌وینداران یان رۆژی ڤالانتاین بریتیه له 14ی فێبرایه‌ر (25ی رێبه‌ندان). له‌م رۆژه‌دا ئه‌وینداران خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌رده‌بڕن وه ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش به‌شێوه‌ی پێدان یان ناردنی كارتی ڤالانتاین، گوڵ یان نوقڵ و شیرینی بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆشیان ده‌وێت. ئه‌گه‌رچی ڤالانتاین جه‌ژنێكی رۆژئاواییه، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه.
له‌هه‌ندێك له وڵاتانی ئیسلامیی، ڤالانتاین وه‌كو جه‌ژنێكی قه‌ده‌غه دێته هه‌ژمارو جه‌ژنگرتنی ئه‌م رۆژه دژی یاسایه، به‌نموونه، له‌وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه فرۆشتنی هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیدار به ڤالانتاین له‌و ڕۆژه دا قه‌ده‌غه‌یه و پۆلیسی مه‌زهه‌بی ئه‌و وڵاته‌ش رێ له فرۆشتنی هه‌ر دیارییه‌كی ئه‌وینداریی وه‌كو گوڵی سوور ده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به‌ڤالانتاین و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و رۆژه چه‌ند بۆچوونی جیاواز هه‌یه و وای لێهاتووه كه تا ڕاده‌یه‌ك تێكه‌ڵی ئه‌فسانه بووه، به‌ڵام یه‌كێك له بۆچه‌نه‌كانی ڤالانتاین ئه‌وه‌یه:
له سه‌ده‌كانی سێهه‌می زایینی له ئیمپراتۆری رۆمادا ، سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌بوو به‌ناوی كلۆدیۆسی دووهه‌م. كلۆدیۆس هه‌ندێك باوه‌ڕی سه‌یری هه‌بوو، بۆ نموونه پێوابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه سه‌ڵتن باشتر‌و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی كه ژن و منداڵیان هه‌یه، بۆیه بڕیارێكیداو وتی، سه‌ربازه‌كانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێ ژن بخوازن و ده‌بێت سه‌ڵت و ڕه‌به‌ن بن.
كلۆدیۆس زۆر بێ ره‌حم بوو هه‌ر بڕیارێك كه ده‌ری ده‌كرد لێی پاشگه‌ز نه‌ده‌بووه‌وه ده‌بوایه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه هیچكه‌س نه‌یده‌وێرا یارمه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه بدات كه ده‌یان ویست ژن بخوازن، به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به ناوی ڤالانتاین (ڤالێنته‌نیوس) به دزییه‌وه سه‌ربازه رۆمیه‌كانی له‌گه‌ڵ كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌یان لێك ماره ده‌كردو به‌مرادی ده‌گه‌یاندن.
كلۆدیۆس كاتێك ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌بوو بڕیاری زیندانیكردنی ڤالا‌نتاینی ده‌ركرد، ڤالانتاین له ناو زینداندا ئاشقی كچی زیندانه‌كه بوو، به‌و جۆره‌ی كه له‌ئه‌فسانه‌كاندا هاتووه ڤالانتاین نامه‌ی بۆ ئه‌و كچه ده‌ناردو له‌سه‌ری ده‌نوسی له‌لایه‌ن ڤالا‌نتاینی تۆ (From Your Valentine). له ئاكامدا قه‌شه به‌تاوانی لێك ماره‌كردنی ئه‌و ئاشقانه به‌پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كلۆدیوسی دووهه‌م له‌سێداره درا هه‌ر بۆیه وه‌كو شه‌هیدی رێگه‌ی عه‌شقی ده‌ناسن و له‌و رۆژه‌وه ڤالانتاین وه‌كو هێمایه‌كی عه‌شق و خۆشه‌ویستی پێناسه ده‌كرێت و هه‌موو ساڵی له‌رۆژی 14 ی فێبرایه‌ر (25ی ڕێبه‌ندان) عاشقان پیرۆزبایی له یه‌ك ده‌گه‌ن و گوڵ پێشكه‌ش به‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
زۆرترین دیاریییه‌كانی ئه‌و رۆژه بریتینه له‌لقێك گوڵی سور یان ده‌سته گوڵێكی بچووك، چوكلێت، كارتی پیرۆزبایی ڤالانتاین، بووكه شووشه، شه‌م، نامه‌یه‌كی دڵداری، چه‌ند دێڕ شێعری دڵداری و ..هتد.
ره‌نگه‌كانی ئه‌و رۆژه بریتین له :سور، سپی و په‌مه‌یی.
PUKmedia وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27