riklam

یەك شەوە كێیە؟

هەمەرەنگ 09:35 AM - 2021-02-13
.

.

یەك شەوە ناوی تەواوی میرزا مستەفا مەلا غەفورە و بە بنەماڵە یەكێكن لە كۆنترین خەڵكانی شار و گەڕەكی سەرشەقامە.

خانووەكەی یەك شەوە كە لەسەدەی 18 هەمدا دروست كراوە، ئێستا نزیك لە وێران بوونە، ئەم خێزانە بە بنەماڵە دەوڵەمەند بوون و  پیاوی گەورەیان تێدا هەڵكەوتووە . 

میرزا باوكی شەهیدحاكم رەئووفە، كە لەڕێی كوردایەتی دا رژێمی بەعس شەهیدی كرد، ئەگێڕنەوە پیاوێكی سەنگین و لەسەرخۆ و خۆشەوییستی ناو خەڵكی شار بووە. 

بۆچی پێیان وتوون ماڵی یەك شەوە؟ 

كە خەڵكی شار وەك زۆر جار ئەڵێن فڵان كەس بوو بە یەك شەوە، نازناوەكەش وا هاتووە كە میرزا مستەفای مەلا غەفور خاڵێكی ئەبێت زۆر دەوڵەمەن ئەبێت بە ناوی حاجی مەلا عەزیز یەكێك بووە لە دەوڵەمەندەكانی ئەوسای سلێمانی تەنانەت ئەگێڕنەوە كە ئەو پردی قلیاسانی دروست كردبێت،  چونكە قۆنتەراتچی بووە  پاش ئەوە ی كۆچی دوایی ئەكات لەبەر ئەوەی منداڵی نەبووە سەروەتەكەی بۆ ئەمان بەجێ ماوە بۆیە نازناوی یەك شەوەیان لێناوە.

PUKmedia ئامادەكردن.. ئازاد عومەر

فۆتۆ.. شۆڕش وەهبی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket