riklam

مەڵبەندی دهۆک: لە بادینان بەبێ تۆمەت و بڕیاری دادگا خەڵک دەستگیردەکرێت

ی.ن.ک‌‌ 08:15 PM - 2021-02-12
.

.

 مەڵبەندی چواری دھۆك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان   لەسەر دەستگیركردنی نەزیر بەرواری و زیندانیكراوانی تری بادینان ھاتە دەنگ. 

ئاراس محەمەد ئاغا  بەرپرسی مەڵبەندی 4ی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا جەختیكردوەتەوە:" وەكو هەموو كەس و لایەنێك دەزانێت ئێوارەی ڕۆژی پێنچشەممە ھەڤال نەزیر بەرواری كادری كاروباری كۆمەلایەتی (ی.ن.ك) لە ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەل پارتی كرێكارانی كوردستان PKK لەلایەن ھێزیكی ئاسایشی سنورەكە دەستگیركراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئێمە وەك مەڵبەندی چواری دھۆك ئیدانەی ئەم جۆرە گرتنە بەتوندی دەكەین، بە هەمان شێوە ئیدانەی ھەموو یٔەو دەستەسەركردنە نارەوایانە دەكەین كە بەبێ ھۆكار لە بادینان دەكرێت، چونكە بەراستی بادینان بۆتە جێگای زیندانی سیاسی، ئەمەش جێگای قبول كردن نیە.

باسی لەوەشكردوە:" داواكارین ھەرچی زووە ھەڤال نەزیر و زیندانیانی تری بادینان ئازادبكرین، چونكە ئەم شێوازی گرتنە و زیندانكردنە بەبێ تومەت و بێ بریاری دادگا دوورە لە عورفی یاسایی.

بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی باسی لەوەشكردوە:" وەك (ی.ن.ك) لە سنوری دەڤەری بادینان دژی ئەم شێوازی رەفتارەین، ھیوادارین دووبارە نەبێتەوە ، وەك سەركردایەتی (ی.ن.ك) لەم ناوچەیەش لەسەر ھێلین لەگەل لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئازادكردنی ھەڤال نەزیر و ھەموو زیندانیانی تر كە بەبێ ھیچ ھۆكارێك زیندانی كراون.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket