riklam

له‌ ئێران گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنای نوێ تۆماركرا

جیهان 05:25 PM - 2021-02-12
.

.

زانكۆی پزیشكی پارێزگای قه‌زوین ڕایگه‌یاند: یه‌كه‌مین تووشبوو به‌ نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا له‌و پاریزگایه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییه‌كی پارێزگای قه‌زوین كه‌ تووشی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا ببوو گیانی له‌ده‌ستدا.

میدیاكان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 48 ساڵه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تووشی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنابوون و له‌ئێستادا له‌ كه‌ره‌نتینه‌دان.

پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ 5 هاووڵاتی ئێرانی گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌وه‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا بوون.

 تا ئێستا له‌ ئێران 58 هه‌زار و 809 كه‌س به‌په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket