لەمەكتەبی رایگەیاندنی یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان مەراسیمێكی تایبەت بۆ كۆچكردو شیهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو رۆژنامەنوس و پەیامنێری PUKmedia بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا كەسوكاری كۆچكردو لێپرسراوانی حكومی و حزبی و هاوڕێیانی و نوسەران و رۆژنامەنوسان ئامادەبوون و پێشانگایەكی وێنەیی كۆچكردو كرایەوەو نامیلەكەیەكیش كە بۆ چلەكەی ئامادەكرابوو پێشكەشی ئامادەبووان كرا.
هەر لەو مەراسیمەدا ستران عەبدوڵڵا نوسەرو رۆژنامەنوس سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی وتەیەكی پێشكەشكردو تیایدا باسی لەژیان و بەرهەمەكانی و رۆڵی شیهاب عوسمان كرد كە لەسەرەتای خەباتی نهێنی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان و دواتریش كە چوەتە شاخ و وەك پێشمەرگەو نوسەرو رۆژنامەنوس لەشاخ لەناو ریزەكانی یەكێتی و راگەیاندنی یەكێتیدا كاریكردوە.
وتیشی: راگەیاندنی یەكێتی نوسەرو رۆژنامەنوس و قەڵەمێكی ئازادی لەدەستدا، لێرەوە جارێكی تر هاوخەمی خۆمان بۆ كەسوكارەكەی دووپاتدەكەینەوە.
دواتریش یاسن عوسمان بەناوی بنەماڵەی كۆچكردو سوپای مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوسەران و رۆژنامەنوسان و لێپرسراوانی حكومی و حزبی كرد كە هەر لەگەڵ كۆچی دوایی شیهاب عوسماندا بەردەوام لەگەڵیان بوون تا گەڕانەوەی تەرمەكەیی و مەراسیمی بەخاكسپاردن و دواتریش ئەنجامدانی مەراسیمی چلەكەی كە رێزیان لەنوسەرو رۆژنامەنوسەكەی هاوڕێیان گرتوەو ئەو مەراسیمەیان بۆ رێكخستوە.
شیهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرن و نوسەرو رۆژنامەنوس و پەیامنێری PUKmedia رۆژی 3ی 1ی 2021 بەهۆی كاریگەری توشبوون بەكۆرۆنا لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد‌و دواتر تەرمەكەی گەڕێنرایەوە سلێمانی و لەگۆڕستانی شێخ محێدن لەمەراسیمێكدا بەخاكسپێردرا.
PUKmedia تایبەت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
بافڵ تاڵەبانی: پاڵپشتی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدانم
لاهور شێخ جەنگی: عیراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە
مەڵبەندی شنگال: جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان كۆتایی بە قۆناغی ئاوارەیی بهێنێت
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه له تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له ساڵی ١٩٨٨ ، كه‌ب...