riklam

كورد و شه‌قامی عه‌ره‌ب

بیروڕا 08:11 PM - 2021-02-10
.

.

له‌دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌ ساڵی 1920 ه‌وه‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ له‌به‌شی كوردستانی باشوردا، دراوسێخاك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا ژیاوه‌ و مێژووی دورو نزیكی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ش له‌ ڕووی فیسیۆلۆژییه‌وه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌بووه‌ كه‌میول و ئاره‌زوی پێكه‌وه‌یی و هه‌ڵكردنی سلوكیاتیان زۆر له‌یه‌كنزیكه‌و ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌ژیانیان زۆره‌و و زۆرگونجاوه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ته‌نیا سایكۆلۆژی هه‌ندێ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده‌ كه‌ هه‌میشه‌ نه‌یتوانیوه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان خودی خۆی له‌گه‌ڵ تاكی هاوڵاتیی له‌لایه‌ك و فیكروعه‌قیده‌له‌یه‌كجودای ته‌كه‌كان له‌یه‌كنزیك بكاته‌وه‌ و هه‌روه‌ك به‌رده‌وامیش كاری له‌سه‌ر په‌رتكردنی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌ب و فیكری گۆمه‌ڵگاكردووه‌ و به‌گژی یه‌كتریداكردوون، ئه‌م میتۆده‌ش له‌سه‌ره‌تای دروستبونی عیراقه‌وه‌ تاكۆتایی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس كاریپێكراوه‌، به‌ڵام ئامانجی نه‌پێكاوه‌و به‌رده‌وام شكستی هێناوه‌و هیچ كاتێكیش نه‌یتوانیوه‌ له‌ هزی تاكی هاوڵاتی عه‌ره‌بدا، كورد وه‌كو نه‌یار و ناحه‌ز و دوژمنی خۆیان وێنا بكات و پێچه‌وانه‌وه‌كه‌شی هاروابووه‌، بۆیه‌ له‌ ڕووی پراگماتیه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌ی تاكی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر له‌ شه‌قامدا، بیركردنه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌یه‌ و مێژووش شاهیدی زیندوه‌ كه‌ له‌چه‌ندین بۆنه‌ و رووداوی ناخۆشدا، عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوور له‌ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاكانی رابردوودا باوه‌شیانكردۆته‌وه‌ بۆ سه‌دان  له‌و خێزانه‌ كوردانه‌ی كه‌ حزبی  به‌عس دووری ده‌خستنه‌وه‌, كوردیش له‌ هه‌رێمه‌كه‌یدا له‌سه‌رده‌می شه‌ری داعش باوه‌شی بۆ هه‌زاران خێزانی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب كرده‌وه‌، كه‌واته‌ ئه‌و لێدوانه‌ چه‌واشه‌كارانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌نێو هه‌ندێ كه‌سایه‌تی سیاسیی عه‌ره‌بدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌وه‌ی گوایه‌ شه‌قامی  باشور سزایانده‌دا ئه‌گه‌ر به‌و پشك و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ رازی بن كه‌ پێشتر به‌ كورد ده‌درا، جگه‌ له‌ درۆیه‌كی شاخدار هیچی تر  نییه‌، به‌ڵكو هزی شۆڤێنیه‌تی هه‌ندێ كه‌سایه‌تیی سیاسیه‌ له‌ هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه‌، كار بۆ  دروستكردنی به‌ربه‌ست و كێشه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌و مافانه‌ی كه‌ ده‌ستور بۆ كوردی فه‌راهه‌مكردوه‌، بۆیه‌ په‌یوه‌سته‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو شه‌قامی هه‌رێم و ناوه‌نددا به‌ئاگابێ له‌وپیلانه‌ مه‌ترسیداره‌ و رێگه‌ نه‌ده‌ن به‌كاربهێنرێن بۆ ئاكامێك كه‌ جگه‌ له‌ زیان هیچ قازانجێكی نه‌ بۆ ئێستا نه‌ بۆ داهاتووی هه‌ردوولا ده‌بێ.

مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket