riklam

كۆنفرانسی رۆڵی ژن لە كایە سیاسییەكان و دام و دەزگا حكومییەكان بەڕێوەچوو

ی.ن.ک‌‌ 01:28 PM - 2021-02-10
.

.

كۆنفرانسی (رۆڵی ژن لە كایە سیاسییەكان و دام و دەزگا حكومییەكان) بە سەرپەرشتی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی  ئەنجامدرا و تێیدا چەند پانێڵێك پێشكەشكران.

سەعات 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 10-2-2021، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و حزبی، لە هۆڵی تەلاری خێزانی لە سلێمانی كۆنفرانسی (رۆڵی ژن لە كایە سیاسییەكان و دام و دەزگا حكومییەكان) بە سەرپەرشتی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی، لە لایەن بۆردی ژنانی ئەكادیمی بە هەماهەنگی یەكێتی ژنانی كوردستان لقی سلێمانی بەڕێوەچوو.

كۆنفرانسەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و قوربانیانی توند و تیژی و ژنانی ئێزدی دەستیپێكرد و بەناز رەمەزان بەڕێوەبەری بۆردی ژنانی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی و بەڕێوەبەری كۆنفرانسەكە وتارێكی خوێندەوە و رایگەیاند: ژنان كە نایەنە پێشەوە و بەشداری كایەسیاسییەكان ناكەن كێشەیان هەیە و ئەمڕۆ بە پێشكەشكردنی چەند توێژینەوەیەك دەست دەخەینە سەر ئەو كێشانە.

هاوكات جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: رێكخستنی كۆنفرانسێكی لەم شێوەیە سەلمێنەری ئەوەیە كە ژنان رۆڵی گرنگیان هەیە لەسەرجەم كایەكاندا و سەرۆك مام جەلالیش داكۆكیكاری سەرسەختی ژنان بووە، بۆیە ئەولەویەتی كارەكانی یەكێتیی نیشتمانیی لە دوای كۆنگرە هێنانە پێشەوەی ژنانە بۆ كایە سیاسی و پێگە هەستیارەكان.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: پێویستە لەسەر بنەمای هاووڵاتی بوون و سەروەری یاسا نێر و مێی لە كۆمەڵگە و حزب و دەسەڵات بێنینە دەرەوە و جارێكی دیكە كۆمەڵگەیەكی هاوسەنگ دروستكەین.

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی كۆنفرانسەكە...

PUKmedia تایبەت

فۆتۆ.. جەعفەر جەلالی

1111111111111111.jpg

999.jpg

99.jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket