riklam

تاوانباری كوشتنی 11 ژنە رەشپێستەکە لەزیندان گیانیلەدەستدا

ژنان‌ 12:08 PM - 2021-02-10
.

.

ئەنتۆنی ساویل ئەو پیاوە ئەمریكاییەی كە ئۆهایۆ 11 ژنی رەشپێستی كوشتبوو، دواتر جەستەكانیانی لەت و پەتكردبوو، بەهۆی نەخۆشیەوە لەزیندان گیانیلەدەستدا.

39054456-9239275-image-a-85_1612846616002.jpg

تەرمەكانی شاردبووەوە 

ئەنتۆنی ساویل لەساڵی 2009 دوای ئەوەی لەلایەن دراوسێیەكانیەوە گومانی لێكرابوو، لەناو ماڵەكەیدا لە كلیفڵاند،  لەلایەن پۆلیسەوە بوونی دوو تەرم بەشاراوەی ئاشكراكرا، دواتر نۆ تەرمی تر دۆزرانەوە، كەجەستەیان پارچە پارچەكرابوون و لەناو زێراب و ژێرخان و چەند شوێنێكی تری دەوروبەری ماڵەكەیدا شاردرابوونەوە.

39054464-9239275-image-a-77_1612846528933.jpg

بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر 

ئەنتۆنی پێش ئەوەی ژنەكانی بكوشتایە، ماددەی هۆشبەری كۆكائینی بەكاردەهێناو دوای دەستدرێژی سێكسی كوشتوونی.

تاوانەكەی ساویل بەشێوەیەك بوو، كە رایگشتی لەئەمریكا بەتایبەت لەولایەتی ئۆهایۆ جوڵاندو بەرپرسانی ئەو ولایەتە دۆسیەكەیان بەیەكێك لەدۆسیە گەورەكانی مێژووی ناوچەكە زانی.

39055112-0-image-a-92_1612847105971.jpg

هەموویان رەش پێستبوون 

تەواوی ئەو 11 ژنەی لەلایەن ساویلەوە كوژرابوون هەموویان رەش پێستبوون،بەشی زۆری ئەو ژنانەش هاوڕێی بوون و پێشتر مامەڵەو رەفتاری لەگەڵ كردون.

 

 

یبیبل.jpg

20 هەزار دۆلار بۆ لابردنی بۆنی تەرمەكان 

وەك دراوسێكانی ساویل باسی دەكەن، لەكاتی ئاشكرابوونی رووداوەكەدا بۆنی تەرمەكان بەشێوەیەك بڵاووبووەوە كە دراوسێكان ناچاربوون بەوەی كە 20 هەزار دۆلار كۆبكەنەوەو لەرێگەی چەند ماددەیەكی پاككەرەوەو بۆنەوە  هەوڵی كەمكردنەوەو لەناوبردنی بۆنی تەرمەكان بدەن.

دادپەروەری جێبەجێبكرێت 

داواكاری گشتی كۆهایۆگا مایكڵ ئۆماڵێی لەوبارەیەوە ووتوویەتی:" بەدەركردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ساویل دادپەروەری چەسپاو بووە دەرسێك بۆ ئەوانەی كە لەبەرنامەی ئەو جۆرە كارانەن".

بەهۆی نەخۆشیەوە گیانیلەدەستدا 

لەچەند رۆژی رابردوودا پۆلیسی  شاری كلیفلاند ئاشكرایكرد:" ساویل لەتەمەنی 61 ساڵانی بەهۆی نەخۆشیەوە لە بنكەیەكی چاودێری تەندروستی بووەو دواتر گیانیلەدەستداوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئەو دەنگۆیانە راست نین كەبەهۆی تووشبوونی بەكۆرۆناوە گیانیلەدەستدا بێت".

PUKmedia وەرگێرانی – سامان یاروەیس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket