riklam

به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئارامی

بیروڕا 01:31 PM - 2021-02-09
.

.

شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ ڕابه‌رایه‌تی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردوستان له‌ خه‌باتێكی سه‌ختی درێژخایه‌ندابوو له‌ پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردوستان ئه‌وه‌ ئامانجی بنه‌ڕه‌تی شۆڕش و (ی.ن.ك) بوو ئێستاش له‌ سایه‌ی حوكومڕانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان یه‌كیه‌تی له‌ و به‌رنامه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ی خۆی لاندات ڕێگه‌ نادات مافیاو گێره‌شێوه‌نه‌كان له‌ هه‌ر ئاست و پله‌یه‌كی ئیداری و حیزبی دا بن ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مافیاگه‌ری به‌كاربێنن له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردوستان به‌ تایبه‌تی له‌ زۆنی سه‌وز دوای چه‌ند ڕوداوێكی نه‌خوازراو له‌ ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز هاوسه‌رۆكان هاتنه‌ سه‌ر هێل و به‌رنامه‌ڕێژیان كردووه‌ بۆ له‌ناوبردن و بنه‌بڕكردنی هه‌موو جۆره‌ گروپێك كه‌ بیانه‌وێ ئارامی و سه‌قامگیری تێكبده‌ن . وتاره‌ به‌ نرخه‌كه‌ی هه‌ڤاڵی به‌رێز كاك باڤڵ تاڵه‌بانی له‌ كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان ده‌نگدنه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یكی زۆری هه‌بوو له‌ ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردوستان به‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌وه‌ جێگه‌ی  دڵخۆشی هه‌موو لایه‌ك بوو. هه‌رێمی كوردوستان به‌ گشتی زۆنی سه‌وز به‌ تایبه‌تی ئه‌بێت سه‌قامگیربێت ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت خه‌ڵكی له‌ سه‌رجه‌م شار و ناوچه‌و گونده‌كان دڵنیا بێت سه‌ر و ماڵ و ژیانی پارێزراوه‌  ئه‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پارێزراو بێت هه‌ر له‌ سایه‌ی یاسا و         به‌ر قه‌رار بوونی ئارامی و سه‌قامگیری دا وڵات له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا گه‌شه‌ ده‌كات له‌ بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری و گه‌شه‌ی بازاڕ و بازرگانی  كه‌وابوو ده‌بێت له‌ ژێر سایه‌ و ده‌سه‌ڵاتی (ی.ن.ك) و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌تی هه‌رێم .كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ژیانی خۆشی وخۆش گوزه‌رانی به‌سه‌ر به‌رێت.


عه‌بدوڵڵا  حاجی سه‌عید


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket