سەرۆك مام جەلال چۆن كوردستانی بوونی كەركوكی سەلماند؟!
حەڤدە ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی ۹-۲-۲۰۰٤دا رەوانشاد سەرۆك مام جەلال لە كاتی كۆبوونەوەیەكی ئەوكاتەی ئەنجومەنی حوكم لە عیراق، بە خستنەڕووی چەندین بەڵگە و سەرچاوەی مێژویی بە بەرچاوی دۆست و دووژمن "كوردستانی بونی كەركوكی" سەلماند و، بۆ هەموو لایەكیشی رون كردەوە كە: (كەركوك بەشێكی دانەبڕاوە لە سنووری باشوری كوردستان) و، لە ژێر هیچ بار‌و زرووفێكدا سازشی لەسەر ناكەین!
هەر بەهۆی گرنگی و بایەخی ئەو كۆبونەوەیە و هەروەها شوێن و كاتی ئەو بەرگرییە مێژوییە كە رەوانشاد سەرۆك مام جەلال لە كوردستانی بوونی كەركوك كردی، بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوە و بەڵگەی مێژوویی، ئەو رووداوە بە (موڕافەعە گەورەكە) ناسێنرا. لە بنەڕەتیشدا هەر واش بوو، بەرگرییەكی گەورە و جوامێرانە بوو چونكە؛ لە ناو جەرگەی پایتەختی عیراقدا، رەوانشاد سەرۆك مام جەلال روبەڕوو و بەبێ سڵەمینەوە بە هەموو لایەكی وت: كەركوك كوردستانییە و دەست لە ناسنامەكەی هەڵناگرین، لە لای ئێمە ئەو مەسەلەیە بڕاوەتەوە.
ئەو موڕافەعەیە بە دیوێكی دیكەشدا گرنگ بوو، چونكە بە دیكۆمێنت و بەڵگە مێژوییەكان ئەو راستییە بۆ هەموو لایەك سەلمێنرا كە ئەوە هەر ئێمە نیین كە دەڵێین كەركوك كوردستانییە، بەڵكو ئەوە سەرچاوە و بەڵگە مێژووییەكانیشە كە تەئكید لەو راستییە مێژووییە دەكاتەوە. لەوەش گرنگتر؛ سەرچاوەی بەڵگەكان هی سەردەمی عوسمانییەكان بوو، نەك هی كورد خۆی.!
ئەو رووداوە لە بیرەوەری نەتەوەی كورددا بە زیندوێتیی دەمێنێتەوە لە بەر دوو هۆكار، یەكەم؛ لە ناو جەرگەی (پایتەختی عیراقدا) و، لە یەكەم خۆبەڕێوەبەری (ئەنجومەنی حوكم)دا رووبەڕوو بە سەركردەكانی عیراق وترا؛ (كەركوك كوردستانییە و سازشی لە سەر ناكرێ.) دووەم؛ لەوش گرینگتر (ئەندامانی ئەنجومەنی حوكم) نە ئەوساو نە ئێستایش بە بەڵگە و بێ بەڵگە، نەیاتوانی ئەو راستییە مێژوییە رەت بكەنەوە كە رەوانشاد سەرۆ مام جەلال خستیەڕوو، ئەوەش بەهای مێژویی و سیاسی خۆی هەیە بۆ مەسەلەیەكی وەك كەركوك كە چەندین دەیەیە ململانێی تووندی سیاسی و چەكداری لە سەرە و، تا ئێستا چارەنووسی ئەو پارێزگایە یەكلایی نەكراوەتەوە، لە كاتێكدا دوای ئەو موڕافەعە گەورەیە بە دەستور رێ‌و شوێنەكانی ئاسایی بوونەوەی بۆ دیاری كرا.
نووسینی/ ئەحمەد رەفیق
PUKmedia تایبەت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
بافڵ تاڵەبانی: پاڵپشتی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدانم
لاهور شێخ جەنگی: عیراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە
مەڵبەندی شنگال: جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان كۆتایی بە قۆناغی ئاوارەیی بهێنێت
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه له تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له ساڵی ١٩٨٨ ، كه‌ب...