riklam

مەڵبەندی هەولێر:رووداو هەواڵی بێ بنەما بڵاودەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:49 PM - 2021-02-08
.

.

مەڵبەندی هەولێری یەكێتی وەڵامی هەواڵێكی رووداو دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: ئەو هەواڵە بەدرۆیەكی شاخدارو هەڵبەستراوی بێ بنەما لە قەڵەم دەدەین و پێمانوایە ناوەڕۆك و كاتی هەواڵەكە ئامانجدارە لەبەرانبەر هەڵوێستەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركرنی كێشەكان قەیرانەكان، بەتایبەتیش هەوڵەكانی هەڤاڵانی هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا، دڵنیاشین كەناڵی رووداو پشتی بەهیچ سەرچاوەیەك نەبەستوە.

 

لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری (ی.ن.ك) وەڵامی هەواڵێكی ناڕاست و چەواشەكارانەی كەناڵی ئاسمانی ڕوداو دەداتەوە.

ئەمڕۆ 8ی شوباتی 2021 كەناڵی رووداو لە هەواڵێكی پڕ چەواشەكارانەو ناڕاست و دوور لە ئیتیكی پیشەیی و رۆژنامەوانی هەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە، گوایە بەشێك لە سەركردایەتی و پەرلەمانتارانی یەكێتی لە هەولێر، یاداشتێكی ناڕەزاییان ئاڕاستەی بەڕێزان هاوسەرۆكان و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردوە، تێیدا هەڕەشەی دەست لە كاركێشانەوەیان كردوە لە ئەگەری مامەڵەی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا و رادەستكردنی نەوت و داهاتی ئەوشارە لەلایەن یەكێتیەوە.

ئێمە ئەو هەواڵە بەدرۆیەكی شاخدارو هەڵبەستراوی بێ بنەما لە قەڵەم دەدەین و پێمانوایە ناوەڕۆك و كاتی هەواڵەكە ئامانجدارە لەبەرانبەر هەڵوێستەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركرنی كێشەكان قەیرانەكان، بەتایبەتیش هەوڵەكانی هەڤاڵانی هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا.

دڵنیاشین كەناڵی رووداو پشتی بەهیچ سەرچاوەیەك نەبەستوە وەك خۆیان دەڵێن سەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی جگە لەچەواشەكردنی رای گشتی و گۆڕینی ئاڕاستەی ڕاستەقینەی ڕوداوەكان .

د. ڕێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket