riklam

كچان و ژنانی رزگاربوی ئێزدی قەرەبوو دەكرێنەوە

جینۆساید‌‌ 06:06 PM - 2021-02-08
.

.

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت: پرۆژە یاسای رزگاربووانی كچان و ژنانی ئێزدی كۆتا رێككەوتنی لەسەر كراوەو بەمنزیكانە دەنگی لەسەر دەدرێت و بەگوێرەی یاساكەش كچان و ژنانی رزگاربووی ئێزدییەكان قەرەبوو دەكرێنەوە.

حسێن نەرمۆ پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: پرۆژە یاسای رزگاربووانی كچان و ژنانی ئێزدی كۆتا رێككەوتنی لەسەر كراوەو بڕیار بوو لەم دانیشتنەی دواییدا دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی رێژەی یاسایی ئەندامانی نوێنەران، دانیشتنەكە ساز نەكراوە.

وتیشی: ماوەی دوو ساڵیشە پرۆژە یاساكە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و هێشتا دەنگی لەسەر نەدراوە، بەگوێرەی یاساكە كچان و ژنانی رزگاربووی ئێزدییەكان قەرەبوو دەكرێنەوەو پێشتریش حكومەت پشتگیری لەپرۆژە یاساكە كردووە.

نەرمۆ راشیگەیاند: لەیەكەم دانیشتنداو بەگوێرەی خشتەی كارەكانی، یاسای رزگاربووانی كچان وژنانی ئێزیدی دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket