riklam

ئەمریكا:لێپرسینەوە لەوانە بكرێت كە بەرپرسن لەتاوانی ئێزدییەكان

جینۆساید‌‌ 07:02 PM - 2021-02-07
.

.

كونسوڵی ئەمریكا رایگەیاند: پشتیوانی باشكردنی دۆخی هاووڵاتیانن لەشەنگال و ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ سەر زێدی خۆیان، باڵیۆزی ئەمریكاش رایدەگەیەنێت: لێپرسینەوە لەوانە بكرێت كە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو تاوانكارییەی كە دەرهەق بە ئێزدییەكان كراوە.

روب واڵەر كونسوڵی ئەمریكا لەهەولێر لەمیانی پێشوازیكردنی لە نادیە موراد، چالاكوانی دیاری ئێزدی و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رایگەیاند: وڵاتەكەی بەپەرۆشەوە یادی قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەكان دەكات، بەتایبەتی ئەو قوربانیانەی دوێنێ‌ بەخاك سپێرران.

كونسوڵگەری ئەمریكا لەهەولێر لەراگەیەنراوێكدا كە PUKmedia بەدواداچوونی بۆ كردووە، راشیگەیاند: ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەشداری لەدیدارەكەدا كردو باسی لەگرنگی پشتیوانی ئەمریكا كرد بۆ باشتركردنی دۆخی هاووڵاتیان لەشەنگال و ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ سەر زێدی خۆیان و لێپرسینەوە لەهەموو ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو تاوانكارییەی كە دەرهەق بە ئێزدییەكان كران.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket