riklam

ژنێك لەلایەن براكەیەوە دەكوژرێت

ژنان‌ 08:05 PM - 2021-02-06
.

.

لەسنوری شاری ورمێ لەرۆژهەڵاتی كوردستان، ژنێكی تەمەن 32 ساڵان كە خاوەنی سێ منداڵە ، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە كوژراوەو جەستەشی سوتێنراوە.

رێكخراوی هەنگاو تایبەت بەمافەكانی مرۆڤ،  لەسنوری رۆژهەڵاتی كوردستان راپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردوەتەوەو ئاشكرایكردوە:" لە گنگجینی سەربە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان ژنێكی تەمەن 32 ساڵان بەناوی ئەشرەف نیكخویی كە خاوەنی سێ منداڵ بووە بەتاوانی شەرەف لەلایەن برایەكیەوە كوژراوە".

رونیشكراوەتەوە:" ئەو ژنە پێشتر گرتەیەكی ڤیدیۆیی تایبەتی لەگەڵ پیاوێكدا بڵاوبووەتەوەو هاوسەرەكەی لێی جیابووەتەوە، ئەو پیاوەش رەتیكردوەتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بكات، هەربۆیە لەلایەن براكەیەوە كوژراوە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" دوای كوشتنی،  جەستەی سوتێنراوەو فڕێدراوە، لەئێستادا پۆلیس برای ژنەكەو ژمارەیەك لەخزمەكانی دەستگیركردوەو لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە".

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەمە حەوتەمین  تاوانە بەناوی شەرەفەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان روودەدات.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket