riklam

گوندی كۆجۆ.. 104 روفاتی ئێزدییەكان بەخاك دەسپێردرێن

جینۆساید‌‌ 10:42 AM - 2021-02-06
.

.

لە رێورەسمێكدا روفاتی 104 كەس لە قوربانیانی گوندی كۆجۆ لە زێدی خۆیان بەخاك دەسپێردرێن، نوێنەری حكومەتی وڵاتان و عیراق و هەرێم لە مەراسیمەكەدا بەشدار دەبن.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 6-2-2021، لە رێوڕەسمێكدا روفاتی 104 كەس لە قوربانیانی ئێزدی دەستی داعش بەخاك بسپێردرێن و نوێنەری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان و نوێنەرایەتی وڵاتان ئامادەیبن.

هاوكات بڕیارە لە رێورەسمەكەدا رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە گوندی كۆجۆ و لەكاتی بە خاك سپاردنی روفاتەكاندا ئامادەبن. 

ساڵی 2014، لە هێرشی تیرۆرستانی داعشدا لە گوندی كۆجۆ زیاتر لە هەزار كەس لە دانیشتووانی گوندەكە لەلایەن ئەو رێكخراوە دەستگیركران و ژمارەیەكی زۆریشیان كۆمەڵكوژكران، بەڵام تا ئێستا روفاتی تەنها 246 كەسیان دۆزراونەتەوە و لەو رێژەیەش تەنها 104 كەسیان ناسراونەتەوە كە بڕیارە ئەمڕۆ لە گوندی كۆجۆ بەخاك بسپێردرێن. 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket