riklam

ئەوەی لەبارەی ئاوی ماستەوە نەتزانیووە

هەمەرەنگ 09:45 AM - 2021-02-06
.

.

كاتێك سەرقاپی سەتڵی ماست دەكەیتەوە یان كاتێك ماستەكە دەشكێنیت پاش چەند دەقیقەیەك بڕێك ئاوی زەردی كاڵ لەناو ماستەكەدا سەر دەكەوێت، ئەمەتان چەندین جار بینیووە.

بۆ چارەسەری ئاوی ماست دوو هەڵوێستتان گرتۆتەبەر، یەكەم یان ڕشتووتانە یانیش بە كەوچكێك تێكەڵ بە ماستەكەتان كردۆتەوە.

لەڕاستی هەڵویستی یەكەم هەڵەیە، چونكە ئاوی ماست لە لای پسپۆڕانی بواری خۆراك و تەندروستی بە WI ناسراوە، هەرچەندە لە رواڵەتدا تەنها ئاوە، بەڵام سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتین، پۆتاسیۆم و كالسیۆمە و بە تێكەڵكردنەوەی لەگەڵ ماستەكەدا هەموو ئەم ماددانە تێكەڵ بە ماستەكە دەبێتەوە بەمەش ماستەكە دەولەمەند دەبێتەوە بەو ماددانە و سوودی زیاتر بە جەستە دەگەیەنێت.

شارەزایان و پزیشكانیش خواردنەوەی ئاوی ماست بۆ ئەو كەسانەی شەكری خوێنیان بەرزە لە بەیانیاندا پێشنیار دەكەن چونكە رێژەیەكی بەرچاو لە كالسیۆم و پۆتاسیۆمی جەستەیان دابین دەكات، هەروەها شەكری خوێتیش هاوسەنگ دەكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئاوی ماست نابێت بڕژرێت بەڵكو هەروەك چۆن ئاومیوەیەك دەخۆنەوە پێش خواردنی كەمێك ڕایدەوەشێنن بە هەمان شێوەش ئاوی ماست دەبێت تێكەڵ بە ماست بكرێتەوە.

PUKmedia لە پەڕەی ئەندازیاری خۆراك لەشكر حەمید-ەوە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket