riklam

خانمێکی کورد ماڵەکەی بۆ هونەر تەرخان دەکات

ژنان‌ 02:36 PM - 2021-02-05
.

.

خانمە هونەرمەندێکی کورد لە شاری سنە لەگەڵ هاوسەرەکی دوای تەواکردنی زانکۆ لە شار دەگەڕێنەوە لادێ و ماڵەکەیان بۆ کاری هونەری تەرخان دەکەن.

شادی غوڵامی ٢٨ ساڵان و سیروانی هاوسەرەکی  دوای ئەوەی زانکۆ تەواو دەکەن  لە ناو شار لەگەڵ هاوسەرەکەی بڕیار دەدەن بگەڕێنەوە لادێ و لەوێ نیشتەجێ بن و ماوەی ٢ ساڵە لە گوندی تاینەی نزیک کامیاران سەربە پارێزگای سنە دەژین.

شادی و سیروان ماڵەکەیان بۆ کاری هونەری تەرخان دەکەن و شادییە گروپێکی دەف ژەنی لە کچان و ژنانی لادێکەی دروست دەکات و لە ماڵەکەی خۆیدا وانەیان پێدەلێتەوە.

لە ئێستادا ئەم گوندە بەهۆی ئەم دوو هاوسەرەوە ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردووە، ساڵانە فێستیڤاڵە كه‌لتورییەكان لەوێ دەكرێن، ھاوكات گەشتیاری ناوخۆیی و تەنانەت بیانیش روو لەو گوندە دەكەن، بۆ ئەوەی سەیری بیرۆكەكەی ئەو (2) گەنجە بكەن، بیرۆكەی گەڕانەوە بۆ گوند و بەرێكردنی ژیانی ساده‌ و ساكار به‌شێوازی كۆنی كوردەواری.

PUKmedia تایبەت

سنه‌ هونه‌رمه‌ندێك ماڵه‌كه‌ى ته‌رخان كردووه‌ بۆ كارى هونه‌رى - YouTube

Untitled-3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket