riklam

هەرێم مەراسیمێکی تایبەت بۆ ناشتنی شەهیدانی کۆجۆ سازدەکات

جینۆساید‌‌ 10:01 AM - 2021-02-05
.

.

حکومەتی هەرێمی کوردستان مەراسیمێکی تایبەت بۆ ناشتنی روفاتی ١٠٤ ئێزدی کە بەشەهیدانی کۆجۆ ناودەبرێنه سازدەکات.

لە بەیاننامەیەکی حکومەتی هەرێمدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە راگەیەندراوە کە رۆژی شەممە ٦-٢-٢٠٢١ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا روفاتی شەهیدانی ئێزدی بۆ گوندی کۆجۆ و ناشتنیان ئەنجام دەدرێت کە ١٠٤ روفاتە.

بەم بۆنەیەوە نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە هاوکاری لیژنەی نیشتمانی بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ یونیتاد میدیاکاران بانگهێشت دەکات بۆ ئامادە بوون لەو مەراسیمە کە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتیحادی و جنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و کەریم ئەحمەد خان راوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش و نوێنەرانی نێردە دبلۆماسییەکان و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی رێکخراوە نێودەوڵەتی و لۆکاڵی و کەسوکاری قوربانیان، ئامادەی دەبن.

داواش دەکەن  هەر کەسێک ئامادە دەبێت بە ناردنی ناوەکانتان، شوینی کارکردن و زانیاری ئوتۆمبێلەکانتان بۆ ئەم ئیمەیلە ئاگاداریان بکەنەوە: [email protected]

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket