riklam

وەفدی حكومەتی هەرێم و رەوتی سەدر گفتوگۆكانی بودجە تاووتوێ دەكەن

کوردستان 06:21 PM - 2021-02-03
.

.

وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر بەسەرۆكایەتی نەسار ئەلڕوبەیعی لە بەغدا كۆبووەوەو پێكەوە تاو,توێی دوا پێشهاتی گفتوگۆكانی بودجەی 2021 ی عیراقیان كرد. 

لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ 3 شوباتی 2021 بەڕێوەچوو، جەختكرایەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە بودجەی 2021 و زاڵبوون بەسەریاندا لەڕێگەی دیالۆگ و بەگەڕانەوە بۆ یاساو دەستوور. 

وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پابەندیی خۆیان بەچارەسەرە یاسایی و دەستوورییەكان دووپاتكردەوە و دیدگای خۆیان لەبارەی پرسەكانی ناو بودجەوە لەكۆبوونەوەكەدا خستەڕوو. 

لای خۆشییەوە، سەرۆكی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر، جەختی لە دانانی چارەسەری ستراتیژی و درێژخایەن بۆ كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم كردەوە، باسی لەوەشكرد سەدرییەكان پشتیوانی لە پاراستنی مافەكانی هەموولا دەكەن لەسەر بنەمای دادگەری.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket