riklam

وەزارەتی پێشمەرگە: پێشمەرگە بەرامبەر سوپای عیراق ناجوڵێت

کوردستان 02:36 PM - 2021-02-03
.

.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت: لە ناوچەكانی مەخمور و قەرەچوغ هیج جوڵە پێكردنێكی نائاسایی بەرامبەر هێزەكانی عیراق نەكراوەو ئەوەشی روویداوە، بەهۆكاری ئەوەی ماوەیەكە هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش‌ لەناوچەكانی چیای قەرەچووغ و مەخمور زیادبووە

 

راگەیەنراوێك لەوەزارەتی پێشمەرگەوە 

لەبارەی دەنگۆی جوڵەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە، لە ناوچەكانی مەخمور و قەرەچوغ، لێرەوە رایدەگەێینین: هیج جوڵە پێكردنێكی نائاسایی بەرامبەر هێزەكانی عیراق نەكراوەو ئەوەشی روویداوە، بەهۆكاری ئەوەی ماوەیەكە هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش‌ لەناوچەكانی چیای قەرەچووغ و مەخمور زیادبووەو، زانیارییە هەواڵگرییەكان ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە داعش دەیەوێت كردەوەی تیرۆرستی لەو ناوچانە ئەنجامبدات، وەك ئامادەسازی بۆ هەر مەترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا، بەشێك لەیەكە سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگە لەناوچەكانی چیای قەرەچووغ و باكوری مەخمور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

تەنها مەبەست لەو ئامادەسازییەی هێزەكانی پێشمەرگە، رێگریكردنە لە كردەوەی تیرۆرستان و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە.

پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، لەمەترسییەكانی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا، كە بەهۆی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقدا هەیە.  لەمڕوەشەوە بەردەوام داوای هەماهەنگی هاوبەشی سەربازیمان كردووە بۆ تێكشكانی تیرۆریستان. 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان  

3ی 2ی 2021

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket