riklam

وه‌زیری شه‌هیدان: له‌ داهاتوودا ڕوفاتی شه‌هیدان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌

جینۆساید‌‌ 10:33 AM - 2021-02-01
.

.

له‌سالێادی ته‌قینه‌وه‌كانی 1 ی شوبات وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌ داتوودا ڕوفاتی شه‌هیدان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان .

عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: چاكسازی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دادپه‌روه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان بێته‌ ئاراوه‌ و ڕێكار و میكانیزمی گونجاویان گرتۆته‌به‌ر، وێڕای یاسای چاكسازی و ته‌به‌نیكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند ڕێنماییه‌كیان ده‌ركردووه‌، و ڕێكار و ڕێنماییی تازه‌شیان هه‌یه‌ و چاكسازی ڕێگای خۆی گرتۆته‌به‌ر و له‌ داهاتوودا ئه‌نجامی باشی ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی شه‌هیدان ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌ هۆی دۆخی ته‌ندروستی و كۆرۆنا تائێستا نه‌كراوه‌ و به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا ڕوفاته‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket