نابڕێته‌وه ئه‌م په‌ژاره‌ی شوباته‌و ئه‌م ڕاسته شه‌قامه‌ی رێی نه‌جاته
بیروڕا 09:43 AM - 2021-02-01.
چه‌ند باسی بكه‌ین ئه‌م خه‌مه كۆتایی نایه‌ت ، ئه‌م په‌ژاره‌یه نابڕێته‌وه. چونكه شریته‌كه لێ ناده‌ینه‌وه، چونكه كه لێشی ده‌ده‌ینه‌وه لێی ده‌قرتێنین ، یان چاوی لێ ده‌نوقێنین و دواییش بۆی ده‌قوچێنین . ئێمه ھه‌مووجار خۆمان له كۆی دیمه‌نه‌كه نه‌بان ده‌كه‌ین . رۆژنامه‌كانمان ھه‌ر ئه‌لبومی ناوه‌كانی خۆمان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و ھه‌ر ته‌رمی شه‌ھیده‌كانی خۆمان ده‌نێژن و ھه‌ر ئه‌لفابێتای سیانی خۆمان حونجه ده‌كه‌ین و ھه‌ر زامی سارێژنه‌بووی خۆمان ده‌لاوێنینه‌وه و ھه‌ر زامی یه‌كتری ده‌كولێنینه‌وه.
قه‌ت رۆژێك به‌دیار كۆی دیمه‌نه‌كه‌وه ، كۆی لیستی شه‌ھیده‌كانه‌وه ڕانه‌ماین و ڕانه‌چڵه‌كین و ڕانه‌وه‌ستاین، بۆیه ھه‌ر رانه‌بووینه‌وه و له‌خه‌وی غه‌فله‌ت به خه‌به‌ر نه‌ھاتینه‌وه.
ئێمه دوای ئه‌نفالیش به‌ڵێنی ره‌نگاوره‌نگی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیمان دا ، دوای ھه‌ڵه‌بجه و كۆڕه‌ویش وتمان چاك و باش ، برای شیریین و گشتمان یه‌كین و له‌كین. دوای به‌ره‌ی كوردستانیش به‌ڕه‌یه‌كمان له شكستی ده‌یان ساڵه دادڕی و كراسی نه‌دامه‌تمان كرده‌به‌ر ، دوایی وتمان ته‌نھا و ته‌نھا جه‌وله‌یه‌كی كورتی براكوژییه‌و ئیتر خوشك و برا له سایه‌ی یه‌ك ئازار و یه‌ك ئازادی ده‌حه‌وێنه‌وه. كه‌چی گێمی خوێن زۆری خایاند و كاتی زیاده‌شی برد و ھه‌ر ئه‌و كاتانه سه‌رخه‌وێكمان شكاند كه پشووی جه‌نگاوه‌ر سه‌ری كرده سه‌رمان. دوای ئه‌م شوباته‌ش خوێن و خوێ و فرمێسك وا تێكه‌ڵ بوون كه خه‌ریك بوو نوێژی جه‌ماعه‌ت و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بمانگرێته خۆ.
ئه‌م شوباته خه‌م و په‌ژاره‌ی به به‌رچاوی دونیاوه‌بوو كه ئیتر عه‌یببوو ئه‌م عاری په‌رتی وكه‌رتییه بمێنێته‌وه‌و چاره‌یه‌كی لێ نه‌كه‌ین. ده‌بوو دوای ئه‌م جه‌ژنه خوێناوییه كوردایه‌تی خۆی بچێته چاكوخۆشی كورده‌واری و نوقل و شیرینی ده‌سكه‌وتی بكردایه‌ته گیرفانی منداڵانی شه‌ھید، كه‌چی وا نه‌بوو ، ئینی تاس ئینی حه‌مام بووه قه‌ده‌ری دووباره.
كێ له شه‌ھیدانی شوبات پێشبینی ده‌كرد دوای دوعاخوازیان دوو پارچه ده‌بێته چه‌ندی تر و یه‌كێتی ریزه‌كان ده‌بێته كۆدی ھه‌ژموونی ناره‌وا كه به‌ڵای سه‌ری ئه‌زموونێكی جێی چاوه‌ڕوانی سه‌د ساڵه‌یه ؟
كێ له جوامێره‌كانی شوباتی ئه‌و ساڵه وا دیموكراسییان شرۆڤه ده‌كرد كه یه‌كسان بێت به پۆلپۆلیستی و قیژه و قه‌ره‌باڵه‌غی و كێ له‌وان وا وێنای نیشتمانی ده‌كرد كه بریتی بێت له كۆدی بانك و بۆڕی نه‌وت و بژارده‌ی چه‌وت؟
كه شوبات خه‌رجی خوێنی دا كێ به‌و نرخه‌ی كڕی كه میلله‌ت بێ مووچه و بێ بودجه بێت ؟ له‌وه‌ش خراپتر بێ ئومێد بێت كه له ده‌ورانی كه‌م ده‌ره‌تانی راپه‌ڕیندا ئومێد وا تێری سك و گه‌ده و ئاتاجی ده‌كردین قه‌ره‌بووی گه‌مارۆی به‌غدای به‌عسی به زیاده‌وه بوو ، چونكه له به‌رواری یه‌كبوونیدا له خه‌م و خولیادا یه‌كسان بووین، سه‌ری به‌رز ھه‌ر خۆی به خۆرسكی بۆ مووچه نه‌وی نه‌ده‌بوو چونكه سه‌ری خه‌مخۆری ھه‌بوو .
ئێمه په‌یمانمان به جه‌ژنی شوبات دا قوربانییه‌كانی بكه‌ینه بیانوی سه‌ره‌خۆشی و بۆنه‌ی په‌رۆشی. فه‌قه‌ت نیشانه به‌وه‌ی وا نه‌بوو وا زۆره وه‌ك نیشانه‌كانی ئاخر زه‌مان كه ئاخری خێربێت ئه‌گه‌ر به‌تینوتاوی دوا وزه نه‌چینه‌وه ڕاسته شه‌قامی رێی نه‌جات.
.
سڵاو له رۆحی شه‌ھیده‌كان كه جێی دروودن، لێ زیندووه‌كان ھه‌ر بارمته‌ن تا كلیلی گومبووی چاره‌سه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه.
با ئومێد له ناو قوڕو لیته‌ی شۆك ده‌ربێنین و تۆزێك تۆزی لێ ھه‌ڵسێنین . بۆ ئه‌مه‌ش ته‌داروكمان گه‌ره‌كه نه‌ك رێكه‌وت و چانس و فه‌ردا به ده‌ھا.
نوسینی / ستران عه‌بدوڵلا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22