riklam

رۆژی ئەوەڵ

بابەتی گۆڕاو 02:49 PM - 2021-01-31
.

.

رۆژی ئەوەڵ

تاهیر بەگی جاف:
رۆژی ئەوەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم.

هاوڕێ تاھیری دێرین:
چاوەڕێی پاشقول و فێڵ و دەگگەی نامەردانە بم.

کاک تاهیری دەنگدەر:
تاکو ئەمرم، من تەریقی حیبری ئەو پەنجانە بم.

تاهیر ئەفەندیی کارمەند:
هەر بەتەمای پارچە عەرزەی کانی با و جێشانە بم.

هەڤاڵ تاهیری نمەک سوێر:
گاڵتەجاڕی سینەماکەی تورک و ئەو ئێرانە بم.

مامۆستا تاهیری نەوسن:
شەو لە ئینعاشی دڵەکە و رۆژ لە کەبابخانە بم.

تاهیر کوردستانی:
خێر و بێرم داڵقووت بکرێ ئەو ئاشی نەزانە بم.

قادری هەندەرانی:
ئەو خەریکی تەکنەلۆجیا و من عەبدی جامانە بم.

تاهیر گەرمیانی:
منیش وەک باوکم قوربانیی ئەو مەسئولە جوانەبم.

تاهیری کۆڕەو :
ناتوانم قەت لە وەفادا کوردی جوانڕۆ و بانە بم.

تاهیری مەقەڕ:
فکر و ئەقڵم تیا نەمێنێ، جێی تەکەتولخانە بم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket