riklam

کامیان؟

بابەتی گۆڕاو 02:41 PM - 2021-01-30
.

.

کامیان؟
کامیان ھەقێتی؟
1- دیسان شەو ھات بۆ حاڵی من.
2- یاخوا ھەر شەو بێ رۆژ نەبێتەوە.
‎کامیان راست ئەکات؟
1- بەرخی نێر بۆ سەربڕین باشە.
2- نێر و مێ لەم عەسرەدا فەرقی نییە.
‎کامیان زەوقی جوانە؟
1- تالیب مەبە ئیللا کوڕ.
2-تالیب مەبە ئیللا کچ.
‎کامیان شەریکی دکتۆری تەجمیلە؟
1- ناوقەد و باڵا گشتی درۆیە.
شەرتی کچی جوان چاو و برۆیە
2- زوڵفی درێژ و چاوی کاڵت
‎باڵای لاولاوی و لێوی ئاڵت.
‎کامیان چاک تێی گەیشتووە؟؛
1- من عەرەق ناخۆم کە بێ کەدەر بم
‎لەعیلمی دنیا و دین بێ خەبەر بم.
2- عافێتی تۆ بێ بامێ و قبوڵیی
‎با من بە عارەق تووشی زەرەر بم.
‎کامیان مەسڵەحەتی تۆی ئەوێ؟
1- دووری و دۆستی.
‎-2 ئەوی لەبەر چاوانە لەبەر دڵانە.
‎کامیان ماڵی وێران کردین؟
1-دەمی راپەڕینە ،دەمی ڕاپەڕین.
2- بەڵێ بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم.
‎رەحمەت لە قەبری باوکی کامیان ؟
‎-1پارە چڵکی دەستە.
‎-2 عانەیەک چواردە گۆشەی ھەیە چواردە برا دێنێت.
‎كامیان بۆ ڕابوردوو بڵێین؟
1- وەرەوە بە شەرتی جاران ،رۆژی سەد جارت فیدا بم.
2- دە برۆ بەو لەعنەتە بی کە خوا کردی لە شەیتان.
‎کامیان زەرورە؟
1- ئەسبابی شەڕ پەیدا کەن، تۆپ و تفەنگ و ھاوەن.
2- ھەتا زووە
‎تا خەڵک گشت بە قڕ نەچووە
‎دان لە دەمی مار دەربێنن
‎شەڕ نەمێنێ
3-شەڕ مەکەن و بێ ئاژاوەش دامەنیشن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket