وەک چاوەڕوان دەکرا لەگەڵ دەست بەکاربوونی بایدن لە کۆشکی سپی ژمارەیک بڕیاری هەڵە و دوور لە بەرژەوەندی و پلان و ستراتیژی ئەمەریکا بەگشتی هەڵوەشێنێتەوە یان ڕایبگرێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەم ڕاستیاشەمان بە چاوی خۆمان بینی ، کەواتە ئیدارەی کۆشکی سپی لە هەندێک ڕووەوە بەخۆیدا دەچێتەوەو گۆڕانکاری بەرچاو دیار بەدی دەکرێ لە ئیدارەی جۆبایدن بە بەراورد بە چوار ساڵی ڕابردووی تڕەمپ ، ڕەنگە هەموو گۆڕانکارییەکان پەیوەست نەبێ بە سیاسەت و پلانی دەرەوەی ئەمەریکا بەڵام بێ گومان ڕۆژهەڵای ناوەڕاست و عێراق و دەورووبەری بەشێکی گرینگ و گەرم و گوڕی ئەم گۆڕانکاریانە دەبێ لە بەرنامە و ئیدارەی تازەی کۆشکی سپی ، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا کورد بەگشتی سوود مەند نەبوو لە سیاسەتی بەرژەواندخوازوو هەڵپەرستی تڕەمپ کە هەندێکیشیان ڕەنگە خۆی هۆکار بووبێ بەڵام نەک هەر ئەم سێ پارچەی کوردستان ( باکور و باشوور و ڕۆژئاوا ) تەنانەت کوردانی پارچەی ڕۆژهەڵاتیش کە بەحیساب تڕەمپ زۆر دژی تاران و ڕژێمەکەیەتی و هەوڵی لاوازبوونی ڕووخانی دەدات بەڵام ئەوانیش نەک هەر سوود مەند نەبوون بەڵکو نەتوانرا خشتێک بخەنە سەر دیواری خەبات و تێکۆشایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیشدا ،
ئەوەی لێرەدا مەبەستەو ئەسڵی بابەتەکەیە ئەوەیە مادام ناوچەکە بەگشتی و کورد بەتایبەت چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورەو کاریگەر دەکات لە سیاسەتی ئەمەریکا لەناوچەکە لە کاتێکدا بەکردەوەش کۆمەڵێ بڕیار و گۆڕانکریمان بینی ئیتر کاتی ئەوەیە ناوچەکەش بەگشتی و کورد بەتایبەت ئاوڕێک لە خۆی بداتەوەو بتوانێ سوود لەم گۆڕانکاری و دەرفەتە تازەیە وەربگرێ و بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ سیاسەت و بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لەناوچەکەدا هاوتەریب و گرێ بدات و هەڵسوکەوت و کار و بڕیارەکانی خۆی ڕێکبخاتەوە ،
بەبڕوای بەندە لەبەر ئەوەی بابەتی کورد لە ئێستادا دوو ڕەهەندی گرینگ و هەستیاری لەخۆ گرتووە پێویستە کورد لەسەر بە دوو ئاڕاستە کاربکات ،
یەکەم / ڕەهەندی بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی :
ئەم پێویستیە گرینگە ئەوەمان لێ دەخوازێ کار بەکەین یان هەوڵ بدەین بۆ بەەست هێنانی یەکێتی نەتەوەیی و یەکڕیزی و بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ ناساندن و بەرەوپێشبردنی زیاتری دۆزی ڕەوای نەتەوەیمان و بەیەکەوە گرێدانی بەرژەوەندییە گشتیەکان و هەوڵدان و کارکردن بۆ سازدانی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی زانستی و ئەکادیمی لەسەر ئاستی کورد و کوردستانیان بەگشەتی و داڕشتنی پلان و بەرنامەو کارکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو سیاسەتی تازەی نێودەوڵەتی لەناوچەکەدا لە کاردابین ، ئەمەش لەپێناو بەهێزبوون و کاریگەرتر بوونی پرسە ڕەواکەمان و نەهێشتی هیچ دەرفەت و کەلێنێک بۆ داگیرکەران و نەیارانمان ، هەروەها بۆ لە گۆڕنان و پووچەڵکردنەوەی کۆبونەوەو ڕێکەوتنە ژێربەژێر و ئاشکراکانی هەر سێ و چوار دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان و نەهێشتەوەی هیچ دەرفەت و درزێک بۆ دوژمنانی گەلەکەمان بۆ ئەم مەبەستەش بەبڕوای من کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( KNK ) بەهاوکاری لایەنە سیاسیە سەرەکیەکانی کوردستان و دڵسۆزان ڕۆشنبیرو توێژەر و ڕووناکبیر و ئەکادیمیەکانی کورستان دەتواندرێ ئەم ئامانجە پیرۆز و گرینگە بەدەست بێت و سەرکەوتنێکی گەورەو مێژوویی بۆ نەتەوەکەمان تۆماربکرێ و کاریگەرییە ئەرێنیەکانیشی لە زووترین کاتدا بەدی بکرێ ،
دووەم / ڕەهەندی سیاسی و خۆ بەڕێوەبەری :
لەبەر ئەوەی لە دوو پارچەی کوردستان ( باشوور و ڕۆژئاوا ) بەجۆرێک لە جۆرەکان و بەشێک لە خاکی ئەم دووپارچەیە ئازادکراوەو ( خۆبەڕێوەبەری ) تیایدا بوونی هەیە و ئەمەریکاش بەئاشکراو بەهێزەوە لە عێراق و سوریا بوونی هەیەو ئەجنداو پلان و بەرژەوەندی قوڵ و ستراتیژی خۆی هەیە و کاری لەسەر دەکات ، بۆیە پێویست دەکات بەڕێوەبەرانی ئەم دوو پارچەیە پەیوەندی و هاریکاری نێوانیان بەهێزتر بکەن و کۆنفڕانسێکی سیاسی و ئیداری ببەستن لە پێناوی زیاتر ڕاکێشانی سەرەنج و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانان و بەتایبەت ئەمەریکا ، ئەمەش خۆی دەنوێنێ لە بوارەکانی خۆڕێکخستنەوەی دەسەڵات و کارکردن بۆ بەیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگاو شەفایەت و ئازادی ڕادەربڕین و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنەوەو توندو تۆڵکردنی هێزی سەربازی و ئاسایش و هەواڵگەری و گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزموون و پشتیوانیکردن لەیەکتری لە هەموو ڕوێکەوە ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بە دەسەڵات و یەکڕیزی نەتەوەیی و بەهێزی لایەنی سەربازی و ئەمنی و جێگای سەرەنج و ڕەزامەندی دۆستەکانمان و هاوپەیمانان و بەتایبەت ئەمەریکیەکان کەوا هەمیشە داواو خواستی ئەوان ئارامی ناوچەکەو یەکڕیزی و بەهێزی ئەم دوو پارچەی کوردستان بوە لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ تاکە دۆست و هاوپەیمانە بۆ کورد لەناوچەکەو جیهاندا کە لە هەردوو پارچەکەشدا بوونی هەیە ، لە هەمانکاتدا پێویستە ئەوەش بیرخۆمان بهێنینەوە لەکاتی دەرچوونمان لە بڕیار و پێشنیار و داواکانی هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمەریکا و یاخود دژوەستانەوەیان و حیساب بۆ نەکردیان چی زیانێکی گەورەو ماڵوێرانی بەدوای خۆیدا دەهێنێ و بۆ ئەمەش لە ڕابردوودا باشوور ئەم ڕاستییەی بەچاوی خۆی بینی ، بێ گومان بۆ کارێکی وا گرینگ و پێویستەش دووبارە هەم KNK لەسەر ئاستی ناوخۆ و وە هەم هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمەریکا لەسەر ئاستی دەرەکی دەتوانن بەم ڕۆڵە گرینگە و پێویستە هەڵبستن و هاریکاربن ، دڵنیاشم لە خۆشحاڵی و پێشوازی گەرمی ئەوان لە کارێکی لەم چەشنەدا ....
ئازاد جۆڵا / هەولێر