riklam

پاراستنی ئەمنی قەومی و گەڕانەوەی متمانە

بیروڕا 09:28 PM - 2021-01-29
.

.

لەمێژە کورد  لەناوچەکەدا لەژێرچەپۆکی داگیرکەراندا دەناڵێنێت ، ودابەشکراوە بەسەر چوار ووڵاتدا ، هەمیشە پێگەیەکی گونجاو بوە بۆ کێشمەکێشی ووڵاتانی دراوسێ و زلهێزەکانی جیهان ، یٔەم گەلی کوردە لەپێناو مانەوە و پاراستنی کلتور و زمان و نەژاد و ڕەگەزی خۆی لەبەرگری کردندا بوە ، هیچ کاتێک یٔامادەنەبووە خۆی بەدەستەوە بدا ، بەپێچەوانەوە زیاتر هێزی ڕاپەڕین و شۆڕشی یٔازادیخوازانەی بەنێڵە و کڵپەکردنەوە بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناوە ، میللەتێک بووە لەبەرەی جەنگدا و داوای مافی چارەنوسی کردوە ، جەلادەکان چەند ڕۆڵەکانی لەزیندا یٔاخنیبێ یٔەوەندە زیاتر گورزی کوشندەی یٔاراستە کردون  بۆتۆڵە کردنەوە ، لای ڕوون بووە کەداگیرکەر فێرنەبووە مافی کەس بدات بەڵکو یٔەبێت بسەنرێت ، یٔەمڕۆ بونی قەوارەیەکی کوردی لەم هەرێمەدا بەیٔاسانی هەزم ناکرێت ،لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانی گەورەوە ، بۆیە هەمیشە یٔەوان لە یەکگرتندان لەیٔاست یٔەم هەرێمەدا ، بۆ لەناوبردنی یٔەو یٔەزموونەی کەحەوانەوەی جەماوەری کوردستانی باشوری تێدا بەدی دەکرێت ، ناحەزان هەرچەندە لەکاروبارە سیاسیەکانی تریاندا ، بەهیچ پێوەرێک یەک ناگرنەوە دژی یەکترین ، لێرەوە کارگەلێکی گرنگتر خۆی دەسەپێنێ بەسەر واقیعی سیاسی یٔەم هەرێمەدا ، یٔەوەش بریتیە لەگرنگیدان بەچەمکی یٔاسایشی نەتەوەی ، بەشارەزابونمان لەو چەمکە دەتوانین خۆمان یٔازاد بکەین ، لەژێر چەکوشی ناحەزان و سەروەری خۆشمان بپارێزین ، یٔەگەر یٔەمنی قەومی مانای ڕزگار بوون بێت ، خۆمەترسی زیاتر ڕوو لەم نەتەوەیە دەکات ، کەواتە یٔەوسنورەسیاسیەی تێدا دەژین ناجێگیرە  ، 

یٔەگەر لێرەوە وێنای بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و دەرەوەی خۆمان بکەین ، بێگومان ترسەکان باڵیان بەسەر چارەنوسی هەرێمەکەماندا کێشاوە ، یٔەوەش یٔەونا یٔارامیەیە کە یٔەمڕۆ یەخەی گرتووین ، کەواتە یٔەمنی قەومی ڕووبەڕوی مەترسیەکی گەورە بووە تەوە ، کەدڵنیانین چارەنوس بەرەوکوێمان دەبات ، یٔەم کارگەلانەیە وای کردوە باسکردن لەدەوڵەتی کوردی کوفرەو لێخۆش بوونی نیە، سەرەڕای یٔەوەی هەوڵی فەرامۆش کردن و پەراوێز خستنی ڕۆڵی یٔەم گەلە یٔەدەن لەساحەی سیاسیدا ، یٔێستە سەرکردە دیپلۆمات کارەکان هەست دەکەن کەڕووبەڕوی پیلانە داڕێژراوەکانی ووڵاتانی دراوسێ دەبنەوە ، کەپێویستە موراعاتیشیان بکەن بۆ هێمن کردنەوەی باردۆخەکە و ڕووبەڕو نەبونەوەی شەڕێکی تری سەپاو کورد بەکورد ، پێویستە سەرکردایەتی کوردی بەهیچ  جۆرێک سازش نەکات لەسەر بچوکترین مافی نەتەوەیی ، چونکەهەمیشە وان لەکەمیندا بۆمان  ، دروستکردنی یٔەم هەرێمەی باشوور دەسەڵاتە هەرێمەکانی تری بێزار کردوە ، بەردەوامی و بەرەپێش چوونمان بەمەترسیەکی زەبەلاح دادەنێن ، بۆ سەر یٔاسایشی نەتەوەی خۆیان ، یٔەو یٔارامیەی باشووری  بووتە هاندەری کوردەکانی تری ووڵاتانی یٔێران و سووریاو تورکیا ، بۆ بەهێزکردن و قوربانی دان لەپێناو یٔازادی و وەرگرتنی مافی خۆیان ، یان هاوشێوەی یٔەم هەرێمەیان بۆ دەستە بەربکرێت ، لەم بارکرژیەدا یٔەرکی سەرشانی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانە ، کە هەوڵ بدەن بۆ دەست هێنانی داواو خواستەکانی جەماوەر ێکی بێ ژیان ، گەرکە مافی هاوڵاتی بون بۆ گشت خێزان و تاکی کوردی دابین بکرێت ، یٔازادی و کار بۆ تاک ، سەکەن و مووچەو خزمەتگوزاریەکان بۆ هەموان ، گەڕانەوەی متمانە لەنێوان دەسەڵات و جەماوەردا لەدایک دەبێتەوە ، ‌بەردەستە کردنی ژیانێکی یٔاسودە ، خۆشەویستی  خاکو دەسەڵات لەهەناوی گۆمەڵگادان یٔەچێنێ ، نەک برسی کردنیان وەک یٔەمڕۆ ، پێچەوانەکەی دەبێت کەس خۆی بەخاوەنی یٔەم ووڵاتە نازانێ ، هێزی بەرگری زۆرلاواز دەبێت ، تایٔاستی دەنگ نەدان و دژایەتی کردنی دەسەڵات ، یٔەوەش لاوازکردنی  یٔەمنیەتی هەرێم زیاد دەکات ، لەگەڵ  هێزەی بەرگری و پاراستنی سنورەکانی ، کەواتە یٔەرکی سەرشانی دەسەڵاتە بەو پەڕی هێمنی و بەرپرسیارێتیەوە هەڵس و کەوت بکات لەگەڵ هاوڵاتیاندا ،  نەک لەکاتی داواکردنی مافە ڕەواکانیان ، لەکونجی زیندانیان بیٔاخنێ ،گەلی کوردستان ووشیاری سیاسیان لەیٔاستێکی بەرزدایە ، خاڵە ووردە کانیش دەخوێنەوە هەست بەمەترسی ناوخۆی و دەرەکیەکان دەکەن ، حکومەتی هەرێم و کوردستان بەموڵکی  خۆیان دەزانن ، لەبەرامبەردا یٔەبێت دەسەڵاتیش خاوەندارێتی یٔەو جەماوەرە بەهێزەبکات     

، بەچاو باوکایەتی سەیری هەمووان بکات ، وەڵامی گشت خواستەکانیان بداتەوە و مافەکانیان پێشێل نەکات لەخەمیاندا بژی ، یٔەگەر دەسەڵات بتوانێ یٔەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ بکات ، یٔەوکاتە یٔەتوانێ ( یٔەمنی قەومی ) واتە یٔاسایشی نەتەوەیی پارێزراو بێت  .

 

PUKmedia سەید عەتا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket