riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: له‌ هه‌ر كات و ساتێكدا پێویست بكات یه‌كێتی بڕیار و هه‌ڵوێستی سیاسی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ی.ن.ک‌‌ 06:24 PM - 2021-01-28
.

.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28-1-2021،  لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد له‌ ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ڕزگار حه‌مه‌ نوری سه‌رۆكی فراكسیۆن و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی.

له‌ دیدارێكدا لاهور شێخ جه‌نگی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانی و عیراقییه‌كان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلـله‌ت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان.

لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌ پرسی لامه‌ركه‌زیی كرد وه‌ك یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی (دارایی و ئیداریی) له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێناو ئاسانكردنی ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و باشتر به‌ هاووڵاتییان.

هاوكات ئاماژه‌ی بۆ مه‌له‌فی نه‌وت كرد و ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و سامانه‌ به‌ نرخه‌ له‌ جیاتی خۆشگوزه‌رانی، بووه‌ته‌ نه‌هامه‌تی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، ئاماژه‌ی بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2021 و پشتیوانیی یه‌كێتیی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

 جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی هه‌رێم به‌نده‌ به‌ پابه‌ندبونی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌ ڕێككه‌وتنی نێوانیان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌.

لاهور شێخ جه‌نگی  ڕاشیگه‌یاند: ئێستا به‌ دۆخێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بین و یه‌كێتییش خاوه‌ن گوتار و هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی و له‌ هه‌ر كات و ساتێكدا پێویست بكات یه‌كێتیی بڕیار و هه‌ڵوێستی سیاسیی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و پاشه‌كشه‌ له‌و به‌ڵێنانه‌ ناكات كه‌ به‌ هاووڵاتییانی داوه‌.

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و سه‌رۆكی فراكسیۆن و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشنیار و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كۆی بابه‌ته‌كان خسته‌ ڕوو، سوپاسی پشتگیری و پشتیوانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگییان كرد.

لای خۆیه‌وه‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، وێرای سوپاسكردنیان بۆ سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان، داوای له‌ فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرد كه‌ كار و چالاكییه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.

PUKmedia

 

--.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket