riklam

یەکسەر تووڕە مەبە

بابەتی گۆڕاو 10:30 AM - 2021-01-28
.

.

یەکسەر تووڕە مەبە

* ئەگەر گوێت لێ بوو پێت ئەڵێن پارتییەکی پیسە؛ کورد عادەتەن بە تۆخ ئەڵێ پیس.

 

* کە لەمسەری گەڕەکەوە هاواری کرد وتی کەی ئەمدەیتێ؛ ساحێب ماڵ هەر وایە، لەواعەی خۆیدا کرێ خانووی ئەوێ.

 

*ئەگەر وتی گووم تێ کرد؛ رەنگە قوتووی ئایسکرێمێکی بەدەستەوە بێ و بیبات بۆموختەبەر.

 

*کونەکەت چۆنە؛ لەوانەیە منگن بێ و هەواڵی کوڕەکەت بپرسێ.

 

* فشی کە: دکتۆر ئەگەر ویستی فەحسی مایەسیرییەکەت بکات.

 

* بۆ حەلاوی بگێڕەوە؛ ئەگەر خۆی مەجالی نەبوو گوێت لێ بگرێ مێردەکەی باجی حەلاو.

 

* دەمت داخە؛ کە ویستی تاقمەکەت تاقی بکاتەوە دکتۆری دان.

 

*سەرت شۆڕ کە: ئیتر گەیشتۆتە ئەوەی پژملت بۆ چاک بکات، دەلاکەکەت.

 

* تۆ بڕۆ ئەودیو دایکەنە، ئا ئێستا دێم؛. موزەمیدی ئەم دەورو زەمانە سەری زۆر قاڵە.

 

*بە خوشکەکەشت بڵێ ئەویش بمداتێ؛ دڵت بۆ شتی خراپ نەچێ، داوای دەنگ ئەکات.

 

*چۆنی نێرەکەر؟ ؛ رەنگە وابزانێ نێرەی مەشکە دروست ئەکەی.

 

*باوکت بە هیچ تێر ناخوا: مەبەستی ئەوەیە کێشەی غودەی دەرەقی هەیە.

 

* هەمووی بە چەند هەڵئەگری؟ بەقاڵە و ئەیەوێ سندوقە خەیارەکەیت بەسەردا ساغ کاتەوە.

 

* بیبڕەوە ئیتر: دارتاشەکەی وەستاتە و شێخی نەماوە بەدەست خاوەخاوی تۆوە.

 

*چاوت دەر ئەهات؛ مەسئولە و ئەگەر ئازای بڵێ لەل.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket