riklam

هەڵەبجە.. پێشمەرگە دێرینەکان لەمەڵبەندی شارەزوور کۆبونەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:24 PM - 2021-01-27
.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ١ی ٢٠٢١ ، لەهۆڵی شەهیدانی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بە ئامادەبوونی  جەمیل هەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و  سەرتیپ عەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور ئەنجامدرا .

لەکۆبوونەوەکدا باس لەوەکرا کە پێشمەرگە دێرینەکان پێویستیان بە خزمەتی زیاتر و پشتیوانی هەیە ، ئەمەش لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە ڕونکراوەتەوە کە پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کراوە ، بۆیە گرنگە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی لەو پڕۆژە یاسایە بکەن بۆ زیاتر خزمەتکردنی پێشمەرگە دێرینەکان و وەک وەفایەک بۆ خەباتی چەند ساڵەیان

دواتر لەلایەن سەرتیپ عەلی چەپکە گوڵی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور پێشکەشی  جەمیل هەورامی کرا وەک نوێنەری هەموو پێشمەرگە دێرینەکان

لەپاش کۆبوونەوەکە لەسەر ئەرکی مەڵبەند نیوەڕۆ خوانێک بۆ پێشمەرگە دێرینەکان ڕێکخرا.

PUKmedia ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٩ی ڕێکخستنی شارەزوور 

کۆسار مەحمود 

 

IMG-20210127-WA0114.jpg

IMG-20210127-WA0112.jpg

IMG-20210127-WA0117.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket