riklam

بۆ نوێبونەوەی گەلی کوردستان کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو

ی.ن.ک‌‌ 07:07 PM - 2021-01-27
.

.

ئەمرۆ چوار شەممە، كونفرانسی نوێبونەوەی كەناڵی گەلی كوردستان كەتیایدا كادیرانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و  ژمارەیەك لە  مامۆستای زانكۆو راگەیاندنكارو رۆژنامەنووس تیایدا ئامادەبوون   لەچوارچێوەی راسپاردەكانی كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و  گفتوگۆكردن لەبارەی ئەركی داهاتووی كەناڵەكە لە بواری میدیادا بەڕێوەچوو.

لەكۆنفرانسەكەدا چەند تەوەرێكی گرنگ و هەنووكە قسەوباسیان لەبارەوە كرا، كەلە چوارچێوەی سێ پانێڵ خرانە بەرباس، كەبەگفتوگۆو خستنەڕووی بۆچوون و پێشنیارەكان ئەركی داهاتووی كەناڵەكەو چۆنیەتی پانتای كاركردن و تەوەرەكانی كاركردن،و شێوازەكانی گەیاندن و خستنەڕووی پەیامی سیاسەتی میدیایی یەكێتیی  تاوتوێكران.

لە كۆتایی پانێلەكانيشدا بڕیار و راسپاردەكان نوسرانەوە تاكو بەتێهەڵكێشكردنیان باشترین  و نوێترین و كاریگەرترین شێوازەكانی كاری میدیایی لە وەرزی نوێبوونەوەی كەناڵەكەدا جێبەجێبكرێت.

 

PUKmedia تایبەت فۆتۆ: ڤینۆس تۆفیق  

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket