riklam

هەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبیلی جام رەش دەستپێدەكات

کوردستان 03:32 PM - 2021-01-27
.

.

هاتوچۆی گەرمیان هەڵمەتێكی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و ماتۆڕی بێ سەرەتا دەستپێكرد.

لەوبارەوە عەمید مەحسن مەنسور بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەئەمڕۆوە لەڕێگەی مەفرەزەكانیان هەڵمەتێك دەستپێدەكەن بۆ گرتنی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ مۆڵەت و ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا.

وتیشی: هەڵمەتەكەیان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەبێت و بەردەوام دەبێت، ئەوەش لەپێناو نەهێشتنی دیاردەی بەكارهێنانی ئۆتۆمبیلی جام رەش و ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket