riklam

هەولێر.. دزێکی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکرێت

کوردستان 03:22 PM - 2021-01-27
.

.

پئلیسی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکات کە دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو ئۆتۆمبێلەکەش گەرێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی و هاوکات هەر ئەمڕۆش کەسێک بەتۆمەتی دزی لە چەند دوکانێکی گەڕەکی فەرمانبەران کەسێک دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بحرکە، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تویوتا لاندکروزر) لە شاری زێڕین، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ك.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.  

ئاماژە بەوەشدراوە کە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.

هاوکات بەپێی زانیاریەکانی PUKmedia  ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەحرکەوە گەرێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

لەلایەکی ترەوە پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکردوە ئەمڕۆ ٢٧-١-٢٠٢١ کەسێک بەتۆمەتی دزی لە چەند دوکانێکی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، کەوامەزەندە دەکرێت ٨ دوکان بن، دەستگیرکراوە کە شەوی رابردوو دزییەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجامدراوەو خەڵکی دهۆکن و تۆمەتبارن و پێشتر کاری تاوانیان کردوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket