riklam

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق

عیراق 03:04 PM - 2021-01-27
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن ئەلكەعبی جێگری یەكەم و د. بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبوویەوە.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (27 كانونی دووەمی 2021) كە سەرۆكانی هەر دوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی، ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداو پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، لەلای خۆیەوە حەسەن ئەلكەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی دانوستانكاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان.

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕوو: وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق سەرجەم داتاو ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجەو داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بەشێوەیەكی شەفاف خستەڕوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket