riklam

كەركوك..ژمارەیەك داعش دەكوژرێت

کوردستان 02:52 PM - 2021-01-27
.

.

شانەی راگەیاندنی عیراق كوژرانی 4 تیرۆرستی داعشی لەپارێزگای كەركوك راگەیاند كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆردومانكراون.

شانەی راگەیاندنی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia ئاماژەی بەوەداوە فەرماندەی ئۆپراسۆنە هاوبەشەكان بۆ روبەڕووبونەوەی تیرۆرستانی داعش لەناوچە شاخاوییەكان و دورە دەستەكان بەردەوامەو لەئەنجامی زانیاری هەواڵگری ورد كە داویانەتە هاوپەیمانان لەسنوری كەركوك لەڕێی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانانەو مۆڵگەیەكی داعش خاپور كراوە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە كە لەئەنجامی بۆردومانەكەی هاوپەیماناندا 4 تیرۆرستی داعش كوژراون و ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكیش تێكشكێنراون و لەلایەن هێزەكانی لیوای پیادەی 34ی فیرقەی 7ی سوپای عیراقەوە دەستبەسەر دوو كڵاشنكۆفدا گیراوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket