دوو نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی نەخۆشیان تێدا نەماوە و جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی-یش رایدەگەیەنێت، ئەمە مانای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە و پێشبینی هاتنی كۆرۆنای نوێ دەكەین وەك زۆربەی وڵاتانی جیها
دكتۆر هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئێستادا دوو نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی نەخۆشیان تێدا نەماوە و كارمەندانیان دەوام ناكەن بەڵام، هەر كاتێك رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرز بووەوە ئەوا ئەو نەخۆشخانانە ئامادەن بۆ پێشوازیكردن لە تووشبووانی كۆرۆنا.
وتیشی: یەكێك لەو نەخۆشخانانە، نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگە كە لە ئێستادا تایبەت كراوە بە سەنتەری تاقیگەی مەركەزی بۆ كۆرۆنا.
راشیگەیاند: نەمانی نەخۆش لەو نەخۆشخانانەدا مانای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە و ناتوانین بڵێین كۆرۆنامان كۆنترۆڵ كردووە، پێشبینیش دەكەین كۆرۆنای نوێ بگاتە كوردستان هەر وەك چۆن لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
سەبارەت بە هەبوونی حاڵەتی كۆرۆنای نوێ لە كوردستان جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: تاكو ئێستا یەك حاڵەتی گوماناوی لە دهۆك تۆماركراوە ئەویش تا ئێستا روون نەبووەتەوە كە كۆرۆنای نوێیە یان نا.
ئەمە لە كاتێكدایە بە پێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆی چوار نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆرنا لە شارەكە، هەر یەك لە نەخۆشخانەی ئاسا و تاهیر والی بەگ تووشبووی كۆرۆنایان تێدا نەماوە.
PUKmedia ژینەر محەمەد
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش دهكرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟
تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەشی پاپا بکەن
دڵهڕاوكێی خوێندكار
د.سۆران: دژی هەموو دەستوەردانێكی حزبین لە كاروبارەكانی دادگا
فراکسیۆنی یەکێتی:ئەزمونی هەرێم دەستکەوتی راپەرینەو نابێت لەکەداربکرێت
مەكتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یادی راپەرینی گەلەکەمان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...