riklam

سنه‌.. له‌ 24 سه‌عاتدا 51 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

کوردستان 11:12 AM - 2021-01-27
.

.

سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 51 كه‌س له‌و پارێزگایه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌.

فه‌رزین ڕه‌زاعی سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ئاژانسی ئیسنای ئێرانی ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ ئێستادا 107 تووشبووی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ باری ته‌ندروستی 33 تووشبوو زۆر خراپه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا 1053 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ مردوون كه‌ زۆربه‌یان دانیشتووی شاری سنه‌ن.

PUKmedia ئاژانسی ئیسنا  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket