riklam

هاوكاری هاوسەرۆكانی یەكێتی گەیەنرایە نەخۆشخانەی لەدایكبوونی رانیە

ی.ن.ک‌‌ 10:02 AM - 2021-01-27
.

.

هاوكارییەكانی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیەنرایە نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان و لەدایكبوونی رانیە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەرین-یش رایدەگەیەنێت، بەم هاوكاریانە زۆربەی پێداویستییەكانی نەخوشخانەكە چارەسەردەكرێن.

دكتۆر دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەرین بە PUKmedia ی راگەیاند: لەبەردەوامی هاوكارییەكانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كەرتی تەندروستی راپەڕین، بڕێكی زۆر هاوكاری و پێداویستی تایبەت بەنەخۆشخانە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان و لەدایكبوونی رانیە.

 وتیشی: بەم هاوكاریانە دەتوانرێت زۆربەی پێداویستییەكانی ناو نەخوشخانەكە چارەسەربكرێن.

راشیگەیاند: بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕینەوە سوپاس و دەستخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان دەكەین، كە بەردەوام هاوكاری كەرتی تەندروستی سنوورەكەمانن.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ-رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket